نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری حکومه‌تی کاربه‌ڕێکه‌ری عێراق داوا له جێگره‌وه‌که‌ی ده‌کات به هیچ مه‌رجێکی کورد و عه‌ره‌بی سوننه قایل نه‌بێت هاوکاتی وتووێژه‌کانی بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی عێراق.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، ده‌ستنیشانکراو بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیر ده‌ستیکردووه به دانوستاندن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی وڵاته‌که‌دا بۆ پێکهێنانی حکومه‌ته‌که‌ی.
دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت له‌م دۆسێی پێکهێنانی حکومه‌ته‌دا پێویسته بۆ هه‌ردوو لای دانوستاندکاری هه‌رێمی کوردستان و شاندی عه‌بادی سنوری ده‌سه‌ڵاته‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی نێوه‌ند جیابکه‌نه‌وه و هه‌روه‌ها ده‌شڵێت پێویسته له‌م قۆناغه‌دا شوێن و پێگه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان دیار بکرێت تا بزانرێت ده‌که‌وێته کوێی هاوکێشه ئاسایشیه‌کانی عێراقه‌وه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر که‌نعان ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات کورد ده‌توانێت هه‌مان ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی پێشتر له‌گه‌ڵ ئیبراهیم جه‌عفه‌ریدا هه‌یبووه دووباره‌ی بکاته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌سه‌ر هه‌مان ڕێوشوێنه‌کانی مالیکی چوو به‌ڕێوه و نه‌یتوانی گۆڕانکارییه‌ک له سیسته‌م و له پرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌که‌دا بکات.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: