به‌ریتانیا شاندێکی ئاسایشی بۆ هه‌رێمی کوردستانی عێرق ده‌ستنیشان کردووه وه‌کو به‌شێک له‌و هه‌وڵه‌کانی بۆ به‌زاندنی ملیتانه‌کانی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
ئۆفیسی سه‌رۆک وه‌زیر دێڤد کامیرۆن ڕایگه‌یاند ژه‌نه‌ڕاڵ سایمن مهیاڵ ڕاوێژکاری حکومه‌ت بۆ به‌رگری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پشتیوانی له کورده‌کان و ههوڵهفراوانهکانی عێراقییه‌کان ده‌کات بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، و له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی عێراقیدا کار ده‌کات له کاتێکدا هه‌وڵی دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی یه‌کگرتوو ده‌ده‌ن.
به‌ریتانیا له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له بهیاننامهیکیدا ڕایگه‌یاند به‌م نزیکانه که‌ره‌سته‌ی له‌شکری تایبه‌ت به بینین له شه‌ودا، گولله نه‌بڕ و که‌ره‌سته‌ی تری ناله‌شکری ده‌دات به هێزه کورده‌کان له باکوری عێراق.