چالاکوانان و میدیای ده‌وڵه‌ت ڕاده‌گه‌ێنن جه‌نگاوه‌رانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر بنکه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ئاسمانی له‌شکری له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا ئه‌مه‌ش دووا بنکه‌ی له‌شکری بوو که له ژێر ده‌ستی هێزه‌کانی حکومه‌تدا مابوو له‌و هه‌رێمه‌ی که له‌لاین گروپه توندڕه‌وه‌کانه‌وه کۆنتڕۆل کراوه.
توندڕه‌وان هێرشه‌که‌یان له هه‌فته‌ی ڕابوردوو ده‌ستپێکرد بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر بنکه‌ی ئاسمانی ته‌بقه که نزیکه‌ی 45 کیلۆمه‌تر دوره له شاری ڕه‌قه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی توندڕه‌وان.
ئه‌و بنکه‌یه یه‌کێک بوو له ده‌زگا هه‌ره دیاره‌کانی له‌شکری حکومه‌ت له ناوچه‌که‌دا که چه‌ند فڕۆکه‌ی جه‌نگی، هه‌لی کۆپته‌ر، تانک، تۆپخانه و ته‌قه‌مه‌نی تێدا بوو.