وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌یشته پایته‌ختی عێراق بۆ وتووێژی دوو ڕۆژی.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گه‌یشته به‌غدا.
بڕیاره له‌گه‌ڵ هاوشانه عێراقییه‌که‌ی هوشیار زێباری و سه‌رۆک وه‌زیری ده‌ستنیشانکراو حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی کۆببێته‌وه.
هه‌روه‌ها بڕیاره زه‌ریف له‌گه‌ڵ سه‌رۆک فوئاد مه‌عسوم و سه‌رۆک وه‌زیری له‌سه‌ر ده‌رچوون نوری مالکیشدا کۆببێته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت کۆبونه‌وه‌کانی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی عێراقیدا تایبه‌ت بێت به بارودۆخی ئاسایشی عێراق که گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌شێکی گه‌وره‌ی وڵاته‌که‌ی کۆنتڕۆڵ کردووه.