به‌هۆی پێکدادانی نوێ له نێوان هندستان و پاکستان له‌سه‌ر سنهری کێشه له‌سه‌ری کشمیر به‌لایه‌نی که‌م 4 که‌س له هه‌ردوولا کوژراون. ئه‌م کێشه‌یه پاش ئه‌وه بوو سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه نیودهلی وتووێژێکی دیپلۆماسی که له مێژه چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له‌گه‌ڵ ئیسلام‌ئاباد پوچه‌ڵ کرده‌وه.
کاربه‌ده‌ستانی هندستان و پاکستان یه‌کتر تاوانبار ده‌که‌ن بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی پێکدادانی سه‌ر سنوری که سه‌رپێچیکردنه له ئاگربه‌ستی دوولایه‌نه له هه‌رێمی کشمیری دابه‌شکراودا.
هه‌ردوولا په‌یوه‌ستن به ئاگربه‌ستی ساڵی 2003 وه به‌ڵام له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابوردووه‌وه چه‌ندین جار توندوتیژی له ناوچه‌که ڕوویداوه.
کاربه‌ده‌سته باڵاکانی ئاسایشی هندستان ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئه‌وان وه‌ڵامی ته‌قه‌کانی هێزه‌کانی پاکستانیان داوه‌ته‌وه .
کاربه‌ده‌ستانی له‌شکریش له پاکستان ڕاده‌گه‌ێنن به‌لایه‌نی که‌م 2 گوندنشین کوژراون و ژماریه‌کی تریش بریدنار بوون .
وه‌زیری به‌رگری پاکستان خواجا سه‌یف سه‌نگی خسته سه‌ر ئه‌وی هه‌ردوو لا پێویسته ناکۆکییه‌کانی سه‌ر سنور که‌م بکه‌نه‌وه گوتی له بری تێکدانی ڕه‌وشه‌که باشتر وایه ڕه‌وشه‌که ئارامتر بكرێته‌وه.