ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌ڕه‌نسی ڕاده‌گه‌ێنێت پزشکه‌کان له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌ل ئه‌قسا ده‌ڵێن ئه‌و قوربانیانه‌ی له ڕۆژی5 ئه‌ندامی یه‌ک خێزانی تێدا بووه که بریتی بوون له ژن و مێردێک و 2 منداڵیان له‌گه‌ڵ پوری پیاوه‌که.
له دره‌نگانێکی ڕۆژی هه‌ینی ده‌یان که‌س به‌په‌له گه‌ێندرانه نه‌خۆشخانه‌ی شفا له که‌رتی غه‌ززه دوابه‌دوای هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل.
یه‌کێکه له برینداره‌کان ده‌ڵێت ئێمه له ماڵه‌وه دانیشتبووین خۆم و منداڵه‌کانم چاوه‌ڕوانی نان خواردنی ئێواره‌مان ده‌کرد کاتێک گوێمان له ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز بوو منداڵه‌کانمان له باوه‌ش گرت. ده‌ستبه‌جێ بینم خوێن له سه‌ره‌م دێت پارچه په‌ڕۆیه‌کم پێوه به‌ست و چوومه خواره‌وه ئامبۆلانس بانگ بکه‌م بینیم که‌سانێکی زۆر بریندارن له سه‌ر شه‌قامه‌که‌ن.