کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی عێراق ده‌ڵێن کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر مزگه‌وتێـکی سووننه له ڕۆژهه‌ڵاتی باکوری شـاری باقوبه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای دیاله و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 46 که‌س کوژراون.
به‌پـێی سه‌رچاوه‌کانی پـۆلیس هێرشه‌که پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی کرابووه سه‌ر مزگه‌وتی موسعب بن عومه‌یر له گوندی ئیمام وه‌یسی حه‌مرین که نزیکه‌ی 15 کیلۆمه‌تر له شارۆچکه‌ی شاره‌بانه‌وه دوره. ده‌شڵێن 35 که‌سی دیکه برینداربوون.