Accessibility links

ئه‌ردۆغان: داوود ئۆغڵو ده‌بێته‌ سه‌رۆک وه‌زیری نوێی تورکیا

  • VOA News

پارتی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا (ئاکه‌په‌) ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵوی ده‌سـتنیشانکرد بۆ وه‌رگرتنی پـۆستی سه‌رۆک وه‌زیری وڵات له‌ پاش ئه‌وه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پـۆستی سه‌رۆکایه‌تی برده‌وه‌.

کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی داد و گه‌شه‌پـێدان ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ ئه‌م بڕیاره‌ی دا و چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له‌ کۆنگره‌ی گشـتی پارته‌که‌ له‌ چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.

ئه‌ردۆغان که‌ بڕیاره‌ له‌ 28 ی مانگی هه‌شت سوێندی سه‌رۆکایه‌تی بخوات، گوتی داوود ئۆغڵو به‌ سه‌رۆکی پارته‌که‌ هه‌ڵبژێردراوه‌ و ده‌بێته‌ سه‌رۆک وه‌زیری نوێی وڵات.

هاوکات به‌ڵێنی دا پـشـتیوانی ئۆغڵو بکات له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب و به‌ره‌وپـێشبردنی پـرۆسه‌ی ئاشتی بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کوردی.

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ کۆتایی سـاڵی ڕابردوو‌ ژماره‌یه‌ک کاربه‌ده‌سـتی نێو ده‌وڵه‌تی تورکیا که‌ به‌ لایه‌نگرانی که‌سایه‌تی ئاینی تورکی‌ فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ده‌ناسرێن، سکاڵای گه‌نده‌ڵیـیان له‌سه‌ر که‌سانی نزیکی ئه‌ردۆغان تۆمارکرد و له‌ به‌رامبه‌ریشدا حکومه‌ت ژماره‌یه‌ک داواکاری گشـتی و کاربه‌ده‌سـتی پـۆلیسی له‌ پـۆسته‌کانیان لادا و به‌ ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب ناودێری کردن.

XS
SM
MD
LG