چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌رده‌وامن له شه‌ڕه‌کانیان له‌گه‌ڵ کورد و ژماره‌یه‌ک هێزی تریش له عێراق و له سوریاشدا و ڕه‌وشێکی نائارام و ناجێگیریان له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا هێناوه‌ته ئاراوه.
موحه‌مه‌د حه‌کیم، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت ته‌نانه‌ت ده‌زگا تایبه‌ته‌کانی لێکۆڵینه‌وه ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌و جۆره ڕێکخراوانه، سه‌ریان سوڕماوه له‌وه‌ی چۆن داعش توانیویه‌تی ده‌ست به‌سه‌ر پانتاییه‌کی به‌رفراواندا بگرێت له عێراق و له سوریاش و ده‌شڵێت ئه‌م ڕێکخراوه توندڕه‌وه به پشت به‌ستن به کۆمه‌ڵێک ڕای توندڕه‌وانی خۆی بونیاتنانی ده‌وڵه‌تیان کردۆته پێگه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بۆ فراوان بوونی ده‌سه‌ڵاته‌کانیان.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز حه‌کیم ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی له ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا کار ده‌که‌ن ئه‌وانه‌ن که ته‌مه‌نیان له نێوان 16 بۆ 18 ساڵیدا که ده‌کرێت بگوترێت هێشتا ناتوانن ڕاست و چه‌پی خۆیان لێک جیابکه‌نه‌وه.
موحه‌مه‌د حه‌کیم ده‌ڵێت ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ته‌نانه‌ت گه‌نجه‌کانی له ئه‌وروپاش ده‌ژین ڕاده‌کێشێت به‌ڵای خۆیدا وه‌ک ئاماژه‌ی پێده‌کات گومانیشی هه‌یه که هه‌ندێک له ده‌زگا موخابه‌راتیه‌کانی وڵاتانی ئه‌وروپاش کارئاسانی بکات بۆ ڕۆیشتنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجانه تا له ناو ئه‌و وڵاتانه‌دا نه‌که‌ونه کاری توندوتیژی به‌ڵکو وه‌ک ده‌یانه‌وێت بچنه شوێنه‌کانی خۆیان و ده‌ره‌نجامیش ئه‌و توندڕه‌وانه هه‌ر ده‌کوژرێن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: