له ساڵی 2003 وه کورد وا له به‌غدا، ژماره‌یه‌ک پۆستی سه‌ره‌کی وڵاته‌که‌ی له لایه. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا به‌رده‌وام هه‌ولێر و به‌غدا له ناکۆکیدا بوون و کێشه‌کانیان له‌و ده‌مه‌وه تا ئێستاش به‌بێ چاره‌سه‌ر ماونه‌وه‌ته‌وه ناویان لێنراوه کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان.
ئایا پێویسته کورد به‌شدار بێت له‌م حکومه‌ته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادیدا؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره پێویستیی به تاووتوێکردنێکی ورد هه‌یه به تایبه‌تی له ڕوانگه‌ی ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی کورد هه‌یبووه له به‌غدا پاش زیاتر له 10 ساڵی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیکردنی شیعه‌کان.
ئه‌گه‌ر کورد ده‌سکه‌وتی له به‌غدا هه‌بووه، ئه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ناکۆکیانه له کوێوه‌ن؟ ئه‌گه‌ریش هیچ ده‌ستکه‌وتێکی ئه‌وتۆی نه‌بووه، ئیدی له به‌غدا چی ده‌کات و ده‌یه‌وێت به چی بگات؟
میوانی به‌رنامه:
جه‌مال حوسه‌ین، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان.
خراپ بوونی به‌رده‌وامی ڕه‌وشی ئاسایشی عێراق؟ ئاڵۆزبوونی زیاتری ناکۆکیه سیاسیه‌کان، یه‌کتر قه‌بوڵ نه‌کردنی لایه‌نه‌کان، نه‌بوونی متمانه به یه‌کتر، پیلانگێڕیه‌کان له ناو وڵاته‌که‌دا و چه‌ندان شتی تریش که ده‌کرێت بگوترێت دیمه‌نه ڕۆژانه‌ییه سیاسیه‌کانی عێراقن.
ئێستاش شیکه‌ره‌وه له بڕوایه‌دان له چوار ساڵی داهاتوودا گۆڕانکارییه‌کی بنچینه‌یی له ڕه‌وشی وڵاته‌که‌دا نایه‌ته ئاراوه، وه‌ک ده‌ڵێن ڕێبه‌رانی وڵاته‌که خۆیان خواستێکی ڕژدیان نییه بۆ به‌ره‌و باشتر بردنی عێراق. ئه‌مه له کاتێکدا که به گومانه‌وه له‌و هه‌وڵانه‌ش ده‌ڕوانن و ده‌ڵێن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و خواسته‌ش هه‌بێت به‌ڵام مه‌رج نییه بتوانن جیاواز له سیاسه‌ته‌کانی وڵاتانی دراوسێ هه‌نگاو بنێن.
چاو‌دێر ده‌ڵێن له‌م ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌ی شیعه‌دا له عێراقدا نه‌ک هه‌ر ته‌نها دیارده ئاینزاییه‌کان بره‌ویان پێدرا به‌ڵکو شێوازی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیشیان جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆی تیادا به‌دی ناکرێت له گه‌ڵ ڕژێمه‌کانی تری عێراقدا به تایبه‌تی کاتێک باس دێته سه‌ر مافی پێکهاته‌کانی تری وڵاته‌که.
جا له‌م سۆنگه‌یه‌وه بۆچی کورد ده‌چێته‌وه به‌غدا و به‌شێکی تواناییه‌کانی خۆی ده‌نێرێته به‌غدا، ئایا له بری ئه‌وه خه‌ریکی ڕێکخستنه‌وه و تۆکمه‌کردنی ناو ماڵی کورد باشتر نه‌بوو بۆ کورد تا هه‌ر هیچ نه‌بێت به‌شێک له‌و په‌یمانانه‌ی به‌رپرسان به گه‌لی هه‌رێمی کوردستانیان داوه بێنه دی.
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له ده‌قی به‌رنامه‌ی "ڕه‌هه‌ندی پێشهاته‌کان" دایه: