Accessibility links

مه‌حمود سه‌نگاوی: ‌ له‌ ئه‌مریکا داوا ده‌کێن فرۆکه‌ جه‌نگیه‌کانیان بۆمبارانی چه‌کدارانی داعش بکه‌ن له‌ جه‌له‌ولا

  • Jani Diylan

مه‌حمود سه‌نگاوی سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌ جێ ناکۆکیـیه‌کان ده‌ڵێت هه‌ڵه‌یه‌کی مێژوویـیمان کردووه‌

مه‌حمود سه‌نگاوی سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌ جێ ناکۆکیـیه‌کان ده‌ڵێت هه‌ڵه‌یه‌کی مێژوویـیمان کردووه‌

مه‌حمود سه‌نگاوی: ‌ له‌ ئه‌مریکا داوا ده‌کێن فرۆکه‌ جه‌نگیه‌کانیان بۆمبارانی چه‌کدارانی داعش بکه‌ن له‌ جه‌له‌ولا

سه‌ره‌رای شه‌ڕی چه‌ندین هه‌فته‌ی هێزکانی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش و بۆمبارانی ئه‌م دواییه‌ی فرۆکه‌کانی عێراقی، شاره‌کانی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌ هێشتا ئازاد نه‌کراوون.

مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێیتی نیشتمانی کوردستان و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ له‌ محوه‌ری گه‌رمه‌سێر له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوتدی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" جه‌له‌ولا ئازاد کرابوو، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ڕه‌که‌ له‌ ناو ماڵاندا بوو، له‌ ناو خانوه‌کاندا بوو و شه‌ڕه‌که‌ شه‌ڕێکی تاێبه‌ت بوو و زیانی زۆرمان پێی گه‌ێیشت به‌ هۆێ قه‌ناسه‌کانی ئه‌وانه‌وه‌ و هه‌ر وه‌ها‌ پێشمه‌رگه‌ی ئێمه‌ ئاشنا نییه‌ به‌و شه‌ڕه‌، بۆیه‌ به‌ بریاری من له‌ ناو شاری جه‌له‌وڵا کشاێنه‌وه،‌ وه‌ ئه‌بێ له‌مه‌ولا ستراتیژێکی سه‌ربازی تر بگرێنه‌ پێش بۆ ئه‌وه‌ی شاری جه‌له‌ولا ئازاد بکه‌ێن. کاک مه‌حمود هه‌ر وه‌ها ده‌لێت ئیستاکه‌ ته‌ق و تۆق هه‌یه‌ به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر توند نییه‌، ده‌شڵێت به‌ داخه‌وه‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌، سوپای ئه‌مریکا وه‌ یاخود فرۆکه‌ جه‌نگیه‌کانی ئه‌مریکا به‌شداری لێدانی چه‌کداره ترۆریسته‌‌کانی داعش ناکه‌ن له‌م ناوچه‌یه‌. ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌کرێ فرۆکه‌ جه‌نگیه‌کانی عێراقه‌ به‌ڵام ئه‌ویش به‌ داخه‌وه‌ زۆر کاریگه‌ر نییه‌ بۆ سه‌ر داعش. سه‌نگاوی ده‌شڵێت ئێمه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری شاری جه‌له‌ولا سه‌نگه‌رمان گرتووه‌ وه‌ چه‌کداره‌ تیروریسته‌کانیش جار جار په‌لامارمان ئه‌ده‌ن وه‌ هه‌موو رێگاکان مێن رێژ کراوون، ناو شار ، به‌نزینخانه‌کان، فرۆسگاکان مێن رێژ کراوون وه‌ هه‌ر وه‌ها هه‌موو چوار ده‌وری شار له‌ ترسی په‌لاماری پێشمه‌رگه‌".

XS
SM
MD
LG