Accessibility links

هۆزان مه‌حمود: راێسیزمێکی تا سه‌ر ئیسقان به‌رامبه‌ر به‌ ئیزیدیه‌کان کراوه‌

  • Jani Diylan

Houzan Mahmoud

Houzan Mahmoud

هۆزان مه‌حمود: راێسیزمێکی تا سه‌ر ئیسقان به‌رامبه‌ر به‌ ئیزیدیه‌کان کراوه‌

خۆپێشاندان، رێپێوان یه‌کێک له‌ شێوه‌کانی بێزاری ده‌ربرینه‌ وه‌ یاخود گه‌یاندنی په‌یامێکه‌ وه‌ یان سه‌رنج راکێشانه‌ بۆ کێشه‌یه‌کی تاێبه‌ت. خۆپێشاندان چ کاریگه‌ریه‌کی هه‌یه‌ له‌ ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی یان رامیاریمان؟

هۆزان مه‌حمود چالاکی کاروباری ژنان و ژینده‌ر له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" خۆپێشاندان فۆرمی جیاوازی هه‌یه‌، بۆ نموونه‌ هه‌ر ئه‌م خۆپێشاندانانه‌ ده‌توانی له‌ چوارچێوه‌یه‌کی گه‌وره‌تره‌وه‌ شۆڕشێک بخوڵقێنی و گۆڕانکاری له‌ ده‌سه‌ڵاتێکدا درووست بکات. هۆزان خانم ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات له‌ کاتێکدا کوردی باشور به‌ هۆێ دابه‌شبوونیان به‌سه‌ر پارته‌کاندا و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ته‌سکه‌کانیان و ئایدیۆلۆژیه‌ته‌کانیانه‌وه‌ نه‌یانتوانیوه‌ یه‌ک ده‌نگ بن و خه‌ڵکی خستوه‌ته‌ سه‌نگه‌ر له‌ دژی یه‌کتردا، رۆژهه‌ڵات به‌ هه‌مان شێوه‌ کۆ‌مه‌ڵه‌ حیزبیکیان هه‌یه‌ و کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی خۆیان هه‌یه‌ و نا رێکخراوون، به‌ڵام ده‌ڵێت یه‌کێک له‌و شتانه‌ی کوردی باکور به‌ گشتی جیا ئه‌کاته‌وه‌ له‌ کوردی وڵاته‌کانی تر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وان یه‌ک ده‌ستن و زۆر مه‌بده‌ئی کار ده‌که‌ن بۆ ئه‌و په‌یامه‌ سیاسیه‌ی که‌ خۆیان هه‌یانه‌. هۆزان سه‌باره‌ت به‌ ئیزیدیه‌کان ده‌ڵێت زۆر به‌ راسیسزمێکی تا سه‌ر ئیسقانی ئه‌زانم که‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئیزیدیه‌کان ده‌کرێت وه‌ وه‌کو کورد ته‌ماشا ناکرێن، له‌ کاتێکدا ئه‌وانه‌ کوردن وه‌ هیچ جیاوازیه‌کیان نییه‌ له‌ هه‌موو مافه‌کانیاندا له‌گه‌ڵ هه‌ر که‌سێکی تر که‌ له‌و وڵاته‌دا ده‌ژێن. هۆزان ده‌شڵێت سه‌رده‌می پۆست مۆدیرن هه‌موو شته‌کان زۆر کاتیین، ته‌نانه‌ت چالاکیه‌کانیش زۆر کاتیین و ئه‌چێته‌وه‌ شوێنی خۆێ. ئه‌وه‌ئ ئه‌مءننه‌وه‌ قوربانیه‌کانن که‌ ئازار ئه‌کێشن به‌و شتانه‌وه‌ که‌ به‌سه‌ریان هاتووه‌".

XS
SM
MD
LG