دوو فڕۆکه‌ی جه‌نگی هێزی ئاسـمانی ئیتالیا که سه‌رقاڵی مه‌شقکردن بوون به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌کی شـاخاوی وڵاته‌که‌یاندا ڕۆژی سێشه‌ممه به‌یه‌کـیان دا و ئاگریان گرت و که‌وتنه نێو دارسـتانێـکه‌وه.
سوزانا بالدوچی به‌رپـرسی به‌رگری شارسـتانی ئیتالیا ڕۆژی سێشه‌ممه به که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنیSky TG24 TV گوت هه‌ردوو فڕۆکه‌که که له جۆری تۆرنادۆ بوون له نزیک شـارۆچکه‌ی ئاسکۆلی له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی وڵاته‌که که‌وتوونه‌ته خوارێ و هیچ زیانێـک به خه‌ڵـکی سیڤیل نه‌که‌وتووه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه تیمه‌کانی فریاکه‌وتن به دوای چوار فڕۆکه‌وانی هه‌ردوو فڕۆکه‌که‌دا ده‌گه‌ڕێن.