هێزه‌کانی حکومه‌تی عێراق له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه ده‌سـتیان به هه‌ڵمه‌تێـکی له‌شـکری گه‌وره کردووه به مه‌به‌سـتی گرتنه‌وه‌ی شـاری تکریتی ناوه‌ندی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له ده‌سـتی چه‌کدارانی داعش.
به‌پـێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له نێو هێزه‌کانی حکومه‌ت هێرشه‌که له سێ قۆڵه‌وه کراوه، قۆڵی یه‌که‌م له گوندی عۆجه‌ی باشوری شـاره‌که، قۆڵی دووه‌م له ناوچه‌ی ده‌یون له ڕۆژئاوا، قۆڵی سێـیه‌م ناوچه‌ی شه‌جه‌ره‌ت ئه‌لدور له باشوری ڕۆژئاوا. هاوکات هه‌لیکۆپته‌ر بۆردومانی شوێنه‌کانی داعش ده‌کات.
ئه‌فسه‌رێـک به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رزی گوتووه هێزه‌کانی له قۆڵی باشوره‌وه باش پـێشـڕه‌وی ده‌که‌ن سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو مین و بۆمبه‌ی داعش له‌سه‌ر ڕێگه‌وبانه‌کان چاندوونی. له به‌شی ڕۆژئاوا قه‌ناسه‌کانی داعش وایانکردووه هێزه‌کانی حکومه‌ت به شێنه‌یی پـێشڕه‌وی بکه‌ن.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هێزه‌کانی عێراق گه‌یشـتوونه‌ته هه‌ردوو ناوچه‌ی حه‌ی ئه‌لئه‌ربه‌عین و ئه‌لقادیسیـیه‌ی نزیک ناوه‌ندی شـاره‌که. هه‌روه‌ها کۆنترۆڵی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و ئاکادیمیای پـۆلیسیان کردووه له ناوه‌ندی شـار. له باشوری ڕۆژئاوا شـاره‌که‌ش ناوچه‌ی شیشین ئازادکراوه، به‌ڵام له ڕۆژئاوای شـاره‌که شه‌ڕێـکی قورس به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ده‌ڵێن داعش به ده‌یان چه‌کداری لێکوژراوه و هه‌روه‌ها ده‌یان ئۆتۆمبیلیشیان تێـکشـکاوه.