Accessibility links

گۆنا سه‌عید: به‌ هۆێ فه‌رمانی کشمه‌ کێشی نێوان حیزبه‌ کوردیه‌کان ئه‌و هاو ده‌نگیه‌ش له‌ ده‌ره‌وه‌ درووست نه‌بوه‌

  • Jani Diylan

gona_saaeed گۆنا سه‌عید

gona_saaeed گۆنا سه‌عید

گۆنا سه‌عید: به‌ هۆێ فه‌رمانی کشمه‌ کێشی نێوان حیزبه‌ کوردیه‌کان ئه‌و هاو ده‌نگیه‌ش له‌ ده‌ره‌وه‌ درووست نه‌بوه‌

کورد به‌ گشتی له‌ هه‌نده‌ران بێجگه‌ له‌ پارتی کارگه‌رانی کوردستان هه‌ر کات ویستووه‌ بۆ بۆنێکی تاێبه‌ت خۆپێشاندانێک رێک بخات پێ نه‌کراوه‌ به‌و ئه‌ندازه‌ که‌سانێک کۆ بکاته‌وه‌ که‌ سه‌رنجی خه‌ڵک را بکێشن.

خانم گۆنا سه‌عید چالاکی بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانی خوازی ژنان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" به‌ بروای من ئه‌وه‌ی ده‌ێبینین ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ل و مه‌رجی هاووڵاتیانی کوردستانه‌ له‌و به‌شانه‌ی که‌ تێدا ده‌ژێن، به‌و شێوه‌ ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌ که‌ ناتوانن یه‌ک ده‌نگ بن، گۆنا خانم هه‌ر وا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کێشه‌ی کورد کێشه‌یه‌کی سه‌رتاسه‌ری نییه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ نه‌کراوه‌ هاووڵاتیانی به‌شه‌ جۆراو جۆره‌کان له‌ ده‌وری یه‌ک کۆ بکاته‌وه‌ به‌ هۆێ ئه‌وه‌ی هه‌ر کامیان هه‌ل و مه‌رجی تاێبه‌ت به‌ خۆیانه‌. وه‌ سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌ی کورده‌ ئیزیدیه‌کان ده‌ڵێت به‌ هۆێ فه‌رمانی کشمه‌ کێشی نێوان حیزبه‌ کوردیه‌کان ئه‌و هاو ده‌نگیه‌ درووست نه‌بوه‌ و خه‌ڵکانی ده‌روه‌ش به‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ جۆراو جۆرانه‌دا دابه‌ش بوونه‌".

XS
SM
MD
LG