تانه‌ر یه‌ڵدز وه‌زیری وزه‌ی تورکیا ده‌ڵێت هه‌تا ئێسـتا 6.5 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاوی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له ڕێـگه‌ی به‌نده‌ری جیهانی تورکیاوه ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌کانی جیهان کراون.
یه‌ڵدز ڕۆژی دووشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی له ئه‌نکه‌ره ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی به هۆی کاری چاکسـازی له هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وته‌که له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه ڕه‌وانه‌کردنی نه‌وت له هه‌رێمه‌وه بۆ تورکیا ڕاده‌گیرێت.
جێی ئاماژه‌یه له ڕێگه‌ی ئه‌و لوله نه‌وته‌وه ڕۆژانه 120 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له هه‌رێمه‌وه ده‌گاته به‌نده‌ری جیهان. له کۆتایی سـاڵی 2013 وه ئه‌و هێڵه که‌وتووه‌ته‌گه‌ڕ، به‌ڵام له مانگی پـێـنجی ئه‌مسـاڵه‌وه ده‌سـتکراوه به ناردنی نه‌وته‌که بۆ بازاڕه‌کان.
هه‌رچه‌نده چه‌ندان جار له ژێر فشاری دیپـلۆماسی و یاسایی به‌غدا کۆسپ بۆ ڕه‌وانه‌کردنی ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌رێم دروسـتکراوه، به‌ڵام هه‌تا دێت و گڕیاری زیاتری بۆ په‌یدا ده‌بێت.
عێراق چواره‌م وڵاته له جیهاندا که زۆرترین بڕه نه‌وت له ژێر خاکه‌که‌یدایه، به‌غدا به‌نیازه له سـاڵی 2017 وه ڕۆژانه 6 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده بکات.