حکومه‌تی تورکیا ڕۆژی دووشه‌ممه بانگهێشتی باڵیۆزی ئه‌ڵمانیای کرد و داوای لێکرد که به‌رلین ڕوونکردنه‌وه‌ی فه‌رمی و ته‌واو بدات سه‌باره‌ت به‌و راپۆرتانه‌ی ده‌ڵێن ئاژانسی هه‌واڵگری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به نهێنی گوێی له په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فونیه‌کانی نێوان به‌رپرسان له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و له تورکیا گرتووه ، ئه‌و دوو وڵاته‌ی که هاوپایمانی ناتۆن. به گوێره‌ی وته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا دوای چاوپێکه‌و‌تنیان به باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا ئێبه‌رهارد پۆل پـێیان راگه‌یاندوه که ئه‌گه‌ر ئه‌و راپۆرتانه راست بن ئه‌وا تورکیا پێشبینی ئه‌وه ده‌کات ئه‌ڵمانیا ده‌ست به‌جێ چالاکی سیخوڕیکر‌دنی خۆی به سه‌ر تورکیاوه راگرێت.
گۆڤاری دێر شپیگڵی ئه‌ڵمانی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو هه‌واڵێکی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوکرده‌وه‌و تیایدا ده‌ڵێت که هه‌واڵگری ئه‌ڵمانی ناسراو به BND به‌نهێنی گوێی له په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فونیـیه‌کانی جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه گرتبوو . هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد که به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی نهێنی ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌ڵمانی ساڵی 2009 تورکیای کردبووه ئامانج بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریه هه‌واڵگریـیه‌کانی له لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه.
جێی ئاماژه‌یه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا گوتی ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌نگۆیانه‌ی په‌یوه‌ست دروست بن، ئه‌وا ڕه‌وشێکی جدی ده‌خوڵقێنێت و ده‌بێت حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا ڕوونکردنه‌وه بدات و ده‌شڵێت ڕه‌فتاری له‌م جۆره به‌هیچ جۆرێک مایه‌ی قبوڵکردن نیـیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات پێویستی به متمانه‌ی دوو لایه‌نی و ڕێزگرتن هه‌یه له نێوان دۆست و هاوپه‌یماناندا.