Accessibility links

قادر عه‌زیز: ئه‌و ناوچانه‌ی عه‌ره‌بی زۆری لییه‌ هاوکاری داعش ده‌که‌ن

  • Jani Diylan

Qadir Aziz

Qadir Aziz

قادر عه‌زیز: ئه‌و ناوچانه‌ی عه‌ره‌بی زۆری لییه‌ هاوکاری داعش ده‌که‌ن

پاش دوو هه‌فته‌ له‌ داگێرکردنی شه‌نگاڵ له‌ لایه‌ن تیرۆریسته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه‌، شاره‌که‌ هێشتا ئازاد نه‌کراوه‌. زۆر که‌سان ئه‌م کاره‌یان لا سه‌ێره‌!!

قادر عه‌زیز سکرتێری گشتی پارتی ئاێینده‌ی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت" نه‌ به‌ راستی سه‌ێر نییه‌، چونکه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌، ناوچه‌یه‌کی ستراتیژی گرنگه‌ بۆ داعش، هێزێکی زۆری لێ کۆکردوه‌ته‌وه‌ وه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ عه‌ره‌بی زۆر لێیه‌، ئه‌و ناوچانه‌ عه‌ره‌بی لێ بی به‌ راستی هاوکاری داعش ئه‌که‌ن، که‌ ئازادکردنی شه‌نگاڵ ئاماده‌کاریه‌کی زۆرتری ده‌وێ. کاک قادر هه‌ر وه‌ها ده‌لێت ئێستا هێزی پێشمه‌رگه‌ و ئه‌مه‌ریکیه‌کان چه‌ند رۆژێکه‌ خه‌ریکی دانانی به‌رنامه‌یه‌کن بۆ رزگارکردنی شه‌نگاڵ و ئه‌و ناوچانه‌، که‌ له‌و ناوچانه‌دا هێزه‌کانی په‌یه‌ده‌ و په‌که‌که‌شی لێیه‌، هێزێکی کاریگه‌ری ئه‌وانێشی لێیه‌، بۆیه‌ ئێستا ئاماده‌کاریه‌کان ده‌کرێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی له‌وێن و به‌ هاوکاری هێزه‌کانی ئه‌مریکا، به‌ تاێبه‌تی شاره‌زایانی ئه‌مریکا و به‌ هاوکاری بۆردومانی فرۆکه‌کانی ئه‌مریکا بتوانن ئه‌و شوێنانه‌ به‌ زووترین کات رزگار بکه‌ن. کاک قادر ده‌شڵێت به‌ داخه‌وه‌ ده‌رکه‌وت که‌م و کۆری زۆر هه‌یه‌ له‌ کێشه‌ی هێزی پێشمه‌رگه، چونکه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا هێزێکی نیشتمانی نییه‌ و به‌ ته‌واوی یه‌ک نه‌خراوه‌ وه‌ چه‌ک و تیفاقی باشی له‌ ده‌ست نییه‌ و ژیان و گوزه‌رانی باش نییه‌، بۆیه‌ بینیمان ئاسان نییه‌ ئه‌و هێزه‌ بتوانی به‌ ته‌نیا شه‌ری داعش بکات".‌

XS
SM
MD
LG