Accessibility links

جه‌لیل ئازادیخواه‌: نه‌ ده‌بوایه‌ به‌و خێراییه‌ ناوچه‌یه‌کی ئه‌وها به‌رین بکه‌وێته‌ ژێر ره‌حمه‌تی کوشت و کوشتاری داعش

  • Jani Diylan

Jalil Azadikhah جه‌لیل ئازادیخواه‌

Jalil Azadikhah جه‌لیل ئازادیخواه‌

جه‌لیل ئازادیخواه‌: نه‌ ده‌بوایه‌ به‌و خێراییه‌ ناوچه‌یه‌کی ئه‌وها به‌رین بکه‌وێته‌ ژێر ره‌حمه‌تی کوشت و کوشتاری داعش

حکومه‌تێک که‌ خاوه‌نی به‌ لایه‌نی که‌م 100 هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه،‌چ له‌ کاتی رووخانی سه‌دام و حوسه‌ێن و چ له‌م دواییانه‌دا پاش هه‌ڵاتنی له‌شه‌که‌ری عێراقی وه‌کو باس ده‌کرێت ژماره‌یه‌کی چه‌کی زۆری ده‌ست که‌وتووه‌، ده‌بوا رێگا بدابایه‌ ئه‌و سه‌ر ئه‌نجامه‌ له‌ شه‌نگاڵ بکه‌وێته‌وه‌؟

جه‌لیل ئازادیخواه‌ رۆژنامه‌ نووس و چالاکی کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"هیچ گومانێکی تێدا نییه‌ ده‌بوایه‌ وورده‌ کاری و هۆشیاری به‌رفراوانتر ببوایه‌ له‌و ده‌مه‌ی داعش بۆ به‌ هاوسێ کورد و سنوره‌کانی لیکا به‌ سنوری کوردستانه‌وه‌ گومانی تێدا نه‌بوو که‌ ئه‌م هێزه‌ کۆنه‌په‌رسته‌ داگیرکه‌ره‌که‌ مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌یه‌ بۆ سه‌ر هه‌موو به‌هاکانی ئازادی و دیمۆکراسی و دادپه‌روه‌ری، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بوایه‌ سنوره‌کانی ئێمه‌ تۆکمه‌ بوایه‌ وه‌ هه‌ر وه‌ها له‌ کاتی روودانی هه‌ر گرفتێکدا نه‌ ده‌بوایه‌ به‌و خێرایی و به‌و په‌له‌ییه‌ ناوچه‌یه‌کی ئه‌وها به‌رین بکه‌وێته‌ ژێر ره‌حمه‌تی کوشت و کوشتاری داعش. کاک جه‌لیل هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت سه‌رکردایه‌تی کورد و رێبه‌رایه‌تی ده‌بێت حه‌تما له‌و کێشه‌یه‌ بکۆڵێته‌وه‌ و به‌ ووردی پێدا چوونه‌وه‌و پشکینێک بکات و بزانی هۆکاره‌کانی چیه‌".

XS
SM
MD
LG