ده‌یڤد کامیرۆن سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا داوا ده‌کات وڵاته‌که‌ی هه‌رچی له توانایدایه بیکات له دژی کۆمه‌ڵی توندڕه‌وی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش).
به‌ڕێز کامیرۆن وتارێـکی له ڕۆژنامه‌ی Telegraph بڵاوکردووه‌ته‌وه و تیایدا نووسیویه‌تی ده‌بێت به‌ریتانیا هه‌موو تواناکانی خۆی به‌کاربهێنێت له دژی داعش و هه‌ر که‌سێـک له ناو وڵاته‌که‌ی ئاڵاکه‌یان به‌رزبکاته‌وه و بیه‌وێت خه‌ڵـک بۆ مه‌رامه تێرۆرسـتیـیه‌کانیان کۆبکاته‌وه ئه‌وا ده‌سـتگیرده‌کرێت.
کامیرۆن له‌م وتاره‌ی که شه‌وی شه‌ممه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی ڕۆژنامه‌که بڵاوکرایه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه کردووه ئه‌گه‌ر به خێرایی به‌رپه‌رچی ئه‌م کۆمه‌ڵه تێرۆرستیـیه مه‌ترسیداره نه‌بنه‌وه، ئه‌وا وه‌ها به‌هێز ده‌بێت که له‌سه‌ر جاده‌کانی به‌ریتانیا ده‌یانکاته ئامانج.
گوتی ئامانجی داعش شاراوه نیـیه و هه‌تا ئه‌مڕۆ چاوی بڕیوه‌ته سه‌ر شـاری حه‌له‌بی دێرین و باس له پـلانه‌کانی بۆ ئوردن و لوبنان و هه‌تا سنووره‌کانی تورکیا ده‌کات، ئه‌گه‌ربێت و له‌م هه‌وڵانه‌ی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌سـتبهێنێت، ئه‌وا ده‌وڵه‌تێـکی تێرۆرستی له‌سه‌ر که‌ناره‌کانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌بینین.
سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا نووسیویه‌تی ئاسایشی ڕاسته‌قینه نایه‌تی دی ئه‌گه‌ر ئه‌م خاڵانه جێبه‌جێ نه‌کرێن، به‌کارهێنانی دیپـلۆماسی و هێزی له‌شـکری، یارمه‌تی و کۆمه‌کردن، هاوکاری نێوده‌وڵه‌تی بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریـیه‌کان و نه‌هێشـتنی تێرۆر، مامه‌ڵه‌یه‌کی توند له‌گه‌ڵ تێرۆرسـتانی نێو وڵات.
پاشـان باسی له خۆشـحاڵی وڵاته‌که‌ی کرد به ده‌سـتنیشانکردنی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق و گوتی پشـتگیری لێده‌که‌ن بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی گشـتگیر که بتوانێت سووننه و شیعه و کورده‌کانی ئه‌و وڵاته له دژی داعش یه‌کبخات. گوتیشی کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی پشـتیوانی له حکومه‌تێـکی له‌و جۆره ده‌کات. هه‌روه‌ها وڵاتانی دراوسێی عێراقیش ده‌بێت ڕۆڵیان هه‌بێت، بۆیه ده‌بێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی وه‌کو عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه و تورکیا و قه‌ته‌ر و ئیمارات و میسر و له‌وانه‌یه ئێرانیش کاربکه‌ین له دژی ئه‌م هێزه توندڕه‌وه.
سه‌باره‌ت به هه‌وڵی دیپـلۆماسی نووسیویه‌تی " ده‌مه‌وێت به‌ریتانیا ڕۆڵێـکی سه‌ره‌کی له هه‌وڵه دیپـلۆماسیـیه‌کان هه‌بێت، بۆیه نوێنه‌رێـکی تایبه‌ت بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان داده‌نێین و هه‌روه‌ها له کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی ناتۆ له وێڵز و له کۆمه‌ڵه‌ی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نیویۆرک کارده‌که‌ین بۆ به‌ده‌سـتهێنانی پشـتیوانی کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی."