Accessibility links

ئه‌مریکا بۆردومانی ده‌وروبه‌ری به‌نداوی موسڵ ده‌کات

  • ئه‌میر گۆران

فڕۆکه‌ جه‌نگیه‌کانی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆردوومانی چه‌کداره‌ توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی کردووه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری یه‌کێک له‌ به‌نداوه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌کانی عێراق.

ئه‌میر گۆران، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له‌ موسڵ ده‌ڵێت سه‌رچاوه‌کان له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان پێیان ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ ئێستا به‌شێکی به‌نداوه‌که‌ که‌وتۆته‌ ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ و ده‌شڵێت هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌کی تری پارێزگای موسڵدا شه‌ڕی قرس ڕوویانداوه‌ له‌وانه‌ له‌ هه‌ردوو ناوچه‌ی باشیک و به‌رتله‌.

په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌شڵێت فڕۆکه‌ له‌شکریه‌کانی عێراق بۆردومانی چه‌ند شوێنێکیان کردووه‌ له‌ ناو شاری موسڵدا و زیانی گیانی و ماڵێیش له‌ نێو خه‌ڵکی سیڤیڵدا هه‌ن، وه‌ک سه‌رچاوه‌کان له‌ ناو شاری موسڵه‌وه‌ باسیان کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی پارێزگای موسڵ:

XS
SM
MD
LG