پۆڵات جان به‌رپـرسی هێزه‌کانی یه‌په‌گه له ناوچه‌ی شه‌نگال ده‌ڵێت به هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌وان ڕێگه‌یان له هێرشی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و پـێشمه‌رگه بۆ سه‌ر داعش نه‌گرتووه، به‌ڵـکۆ به پـێچه‌وانه‌وه داوایان کردووه ئه‌مه‌ریکا زیاتر بۆردومانی داعش بکات.
پۆڵات جان له وتووێژێـکیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتیشی کاتێـک ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان بۆ سه‌ر چیای شه‌نگال هاتن، چاوپـێـکه‌وتنێـکی باشیان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامداون و هه‌روه‌ها خه‌ڵکه ئێزدیـیه لێقه‌وماوه‌که‌ش به هه‌مان شێوه و شانده‌که‌ی ئه‌مه‌ریکاش به‌ڵێنیان دا هاوکاری بکه‌ن و خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی که‌وا ئاسایش بۆ خه‌ڵکه‌که دابین کراوه. جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کرد چاوپـێکه‌وتنه‌کان هه‌مووی به ده‌نگ و ڤیدیۆ تۆمارکراون.
پاشان پۆڵات گوتی تاکه کێشه ڕووی دابێت ئه‌وه بووه خه‌ڵـکه لێقه‌وماوه‌که، ئه‌وانه‌ی که‌سوکاریان به‌هۆی هێرشه‌که‌ی داعش کوژراون، که‌وتنه لۆمه‌کردنی پـێشـمه‌رگه، بۆیه گه‌ریلاکانی یه‌په‌گه و هه‌په‌که که‌وتنه نێوانیانه‌وه و نه‌یانهێشت کێشه‌که گه‌وره بـبێت.
دواتر ڕه‌خنه‌ی گرت له‌و قسانه‌ی له دژیان ده‌کرێت و گوتی له بری ئه‌وه ده‌بوایه سوپاسیان بکه‌ن و له شوێنێـکدا باسی ئه‌وه بکه‌ن که چۆن یه‌په‌گه یارمه‌تی هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه‌ی داوه له ڕه‌بیعه و ناوچه‌کانی دیکه ده‌ربازیان بـبێت.