کۆشـکی سـپی خۆشـحاڵی خۆی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر وازهێنانی نوری مالیکی له پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق و پـشـتیوانیکردنی له حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پـۆسته.
پاش نیوه‌ڕۆی پـێـنجشه‌ممه سوزن ڕایس ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشـتیمانی له کۆشـکی سـپی له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی " ئه‌مڕۆ عێراقیـیه‌کان هه‌نگاوێـکی گرنگیان نا به ئاڕاسته‌ی یه‌کخستنی وڵاته‌که‌یان. ده‌سـتخۆشی له نوری مالیکی ده‌که‌ین بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی داویه‌تی و پشـتگیریکردنی له حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی نوێ به‌پـێی ده‌سـتوری عێراق."
گوتیشی له ژه‌ماره‌یه‌کی زۆری ڕێبه‌رانی عێراقیان بیستووه که وابه‌سـته‌یی خۆیان ڕاگه‌یاندووه بۆ کارکردن له‌گه‌ڵ دکتۆر عه‌بادی له پـێناو پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی گشـتگیر له‌گه‌ڵ کارنامه‌یه‌ک که خواست و داخوازیـیه ڕه‌واکانی خه‌ڵـکی عێراق بهێنێته‌دی.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه گوێبیستی پـیشتیوانی زۆر بوون بۆ عه‌بادی، بۆیه ئه‌مه‌ریکا به‌وه خۆشـحاڵه. گوتی هیوادارن عێراق بکه‌وێته سه‌ر ڕێڕهوێـکی نوێ که خه‌ڵـکه‌که‌ی یه‌کبخات له دژی هه‌ڕه‌شه‌کانی داعش.
له کۆتاییدا گوتی ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له دۆسـتایه‌تی به‌هێزی عێراق و خه‌ڵکه‌که‌ی.
جێی ئاماژه‌یه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه مالیکی له وتارێـکیدا کشـانه‌وه‌ی خۆی له هه‌وڵی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیری وڵات ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌م کاره بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی جێده‌هێڵێت.