نه هه‌ر به‌هۆی ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و هێرشه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ته‌وه، به‌ڵکو هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌وه‌ی به به‌هاری عه‌ره‌ب ناودێر ده‌کرا باس له هه‌بوونی ده‌رفه‌تی نوێ ده‌کرا له‌و ناوچه پڕ کێشمه کێشه‌ی جیهاندا.
زۆر به گه‌رم و گوڕی باس له دۆزی کورد ده‌کرا و زۆرێک له شیکردنه‌وه‌کان به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا بوون که ئیدی کورد ده‌رفه‌تی بۆ ڕه‌خساوه تا هه‌نگاو به ئاڕاسته‌ی سه‌ربه‌خۆیی خۆیدا بنێت و سوود له گۆڕانکاریه‌کانی نه‌خشه‌ی ناوچه‌که ببینێت.
ناکۆکیه‌کانی کورد له عێراقدا له‌گه‌ڵ حکومه‌تی نێوه‌ندی وڵاته‌که‌دا به‌لای زۆرێک له چاودێرانه‌وه کرانه‌وه‌ی ده‌روازویه‌کی تر بوو بۆ جیابوونه‌وه له عێراق.
میوانی به‌رنامه:
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین
به‌ره‌وپێشچوونی ڕه‌وشی کورد له سوریا و پێکهێنانی کانتۆنه‌کان و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆیی کوردی سوریا هێنده‌ی تر ئه‌و دید و بۆچوونانه‌ی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی کورد تۆکمه کرد.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه له ساڵی پاردا لایه‌نه سیاسیه‌کانی کورد ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانی کۆنگره نه‌ته‌وه‌ییه‌که بگێڕن و هه‌ر لایه‌نه له جێی خۆیه‌وه به چه‌پک لایه‌نی تری گوناهبار ده‌کرد به‌وه‌ی هۆکاری نه‌کردنی ئه‌و کۆنگره‌یه‌یه.
به‌ر له چه‌ند مانگێک دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین له وتاره‌که‌یدا (نه‌وت به‌رامبه‌ر به خوێن ) ئاماژه به‌وه ده‌کات زلهێزه‌کانی ناوچه‌که باشوری کوردستان ده‌که‌نه زه‌مینه‌ی ململانێکان و گۆڕه‌پانێک بۆ شه‌ڕێکی گه‌وره به شێوه‌یه‌ک زلهێزه‌کان سنوره‌کانی خۆیانی پێده‌پارێزن و خه‌ونی کوردیش له چاڵ ده‌نێن.
ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی شنگال، جه‌له‌ولا، مه‌خمور، و ناوچه‌کانی تریش پرسیارگه‌لێکی به دوای خۆیدا هێناوه سه‌باره‌ت به یه‌کڕیزی و یه‌ک گوتاریی کورد.
کێ ده‌بێته فریادڕه‌س بۆ کورد و هێنانه ئارای خه‌ونه له مێژینه‌که‌ی؟ چۆن ده‌توانرێت گوتاریی کوردی یه‌کبخرێت و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندیه حیزبییه‌کانه‌وه دابنرێت؟ بۆ له قه‌یراندا باس له هاوهه‌ڵوێستی و یه‌ک گوتاریی ده‌کرێت، به‌ڵام له سه‌روه‌ختی ئارامیدا ناکۆکیه‌کانی نێوان کورد زیاترن؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له ده‌قی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی "له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا"یه: