سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه وتارێـکی له ویلایه‌تی ماسه‌چوستس پـێشـکه‌ش کرد و تیایدا جارێـکی دیکه هێرشی داعشی سه‌رزه‌نشتکرد، ئه‌وه‌ی ده‌کرێته سه‌ر ئێزدیـیه‌کان.
پاشـان باسی له یارمه‌تیـیه مرۆیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئاواره‌کانی سه‌ر چیای شه‌نگاڵ کرد و گوتی بارودۆخیان له ئێسـتادا به به‌راورد به پـێشوو باشه و له شه‌وانی ڕابردوو هه‌زارانیان له چیاکه گوازراونه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌شی ماونه‌ته‌وه وا هێزه کوردیـیه‌کان یارمه‌تیان ده‌ده‌ن له ڕزگاریان بـبێت. بۆیه ڕه‌وشه‌که له‌سه‌ر چیای شه‌نگال هه‌تا ڕاده‌یه‌کی زۆر باشبووه و پـێویست به کاری زیاتر ناکات، جگه له‌وه‌ی ئاو و خۆراک بۆ ئه‌وانه‌ی ماونه‌ته‌وه دابین بکرێن، به‌مه‌ش ده‌بێت ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان شانازی به‌و کاریان بکه‌ن .
سه‌رۆک ئۆباما سوپاسی دۆسـتانی نێوده‌وڵه‌تیشی کرد بۆ یارمه‌تیدانیان له‌م هه‌وڵانه. گوتیشی به‌رده‌وام ده‌بن له هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانیان و گه‌یاندنی کۆمه‌ک و یارمه‌تی له‌شـکری بۆ هێزه کوردی و عێراقیـیه‌کان.