بڕیار بوو هێزێکی په‌ژاک ڕووه و ده‌ڤه‌ری خانه‌قین بڕوات، به‌ڵام ئه‌ندامێکی مه‌جلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ده‌ڵێت به هێند وه‌رگرتنی ئه‌و هه‌ستیاریه‌ی ڕه‌وشه‌که وه‌ک حکومه‌تی هه‌رێم باسی کردووه وه‌ها ده‌کات ئه‌رکه‌که به شێوه‌یه‌کی تر ڕابپه‌ڕێندرێت.
سیامه‌ند موعینی ده‌ڵێت هێزه‌که‌ی په‌ژاک له قه‌ندیله‌وه که‌وته ڕێ به‌ڵام له‌سه‌ر داوای هه‌ندێک له به‌رپرسانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان که باسیان له هه‌ستیاریی ڕه‌وشه‌که ده‌کرد و باسکردنی ئه‌وه‌ی ئه‌رکه‌که به شێوازێکی تر بکرێت، وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و هه‌واڵه بووه که کۆماری ئیسلامی ئێران هیزی به‌در، یان هێزه‌کانی خۆی له ناوچه‌ی خانه‌قین جێگیرکردووه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز موعینی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات هاتنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی یان (داعش) له چوارچێوه‌ی ته‌وه‌رێکی گه‌وره‌تردایه له ناوچه‌که و چه‌ندین وڵاتی زلهێز به‌رژه‌وه‌ندییان له کار و کرده‌کانی داعشدایه و به‌کاریده‌هێنن وه‌ک ده‌ڵێت یه‌کێک له‌و وڵاتانه تورکیایه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: