فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت چه‌ك ڕه‌وانه‌ی هێزه‌کانی کوردی واته پێشمه‌رگه ده‌کات بۆ یارمه‌تیدانیان له به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی میلیشیاکانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و یاخۆد داعش ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌کی به‌رفراوان له باکوور و خۆرئاوای عیراقدا گرتووه.
نوسینگه‌ی فرا‌نسوا هۆلاند سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند چه‌که‌کان له‌ماوه‌ی چه‌ند کاژێرێك به‌هاوکاری له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عیراق ده‌گوێزریته‌وه.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود به‌رزانی داوای پیشتیوانی له کۆمه‌ڵگای نێوده‌وله‌تی کردبوو له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆ یارمه‌تیدانیان له به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش، و له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا یه‌کیتی ئوروپا شکستیان هێنا له قایڵبوون له‌سه‌ر سه‌ودایه‌ك بۆ دابینکردنی چه‌ك به‌ڵام گوتیان وڵاتان ئازادن به‌خۆیان له‌که‌ڵ عیراق ڕێکبکه‌ون.
ولایه‌ته یه‌کگرتۆکانی ئه‌مه‌ریکا هه‌روه‌ها 300 ڕاوێژکاری له‌شکری تر ڕه‌وانه‌ی باکووری عیراق ده‌کات بۆ یارمه‌تیدان له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ به‌هاناچوونی ئاواره کو‌رده‌کان ئه‌وانه‌ی لائاکامی هه‌ڕه‌شه‌ی موسولمانه توندڕه‌وه سوننه‌کانه‌وه له شاخی شنگاڵ عاسی بوون.
هاوکات نوری مالیکی سه‌رۆك وه‌زیرانی کاربه‌ڕێکه‌ر گو‌تی ده‌ست له پۆسته‌که هه‌ڵناگریت هه‌تاکو دادگای فیدڕالی بڕیار له‌سه‌ر فه‌رمانه‌که‌ی سه‌رۆك مه‌عسوم نه‌دات بۆ ده‌ستنیشانکردنی ئه‌لعه‌بادی بۆ پوستی سه‌رۆك وه‌زیران. مالیکی له‌میانه‌ی وتاری هه‌فتانه‌یدا گو‌تی بڕیاری گوڕینی پێشێلی ده‌ستور ده‌کات.