وه‌زاره‌تی ناوخۆی لیبیا ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ته‌رابلوسی پایته‌خت کوژراوه ، هاوکاتی ئه‌وه‌ی میلیتانان به‌رده‌وامن له شه‌ڕکردن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی فڕۆکه‌خانه‌ی ته‌رابلوس.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی لیبی رامی که‌عال به ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سۆسیه‌تد پرێسی گوتووه محه‌مه‌د سوه‌یسی ئه‌وه‌ی ئه‌رکی شه‌ڕکردنی له دژی میلیتانانی ئیسلامی گرتبووه ئه‌ستۆ ئه‌مڕۆ به مردوویی دۆزرایه‌وه.
به‌یانـنامه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی لیبیا ده‌ڵێت دوای ئه‌وه‌ی نابراو له کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له ناوچه‌ی ته‌یجورا دێته ده‌ره‌وه ، له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک چه‌کدارای ده‌مامک کراو هێرشیان کردووه‌ته‌سه‌ری و دوو له هاوکارانیشیان ڕفاندووه.
جێی ئاماژه‌یه کوشتنی عه‌قید محه‌مه‌د سوه‌یسی هاوکاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی میلیتانان له شاری میسراته‌ی خۆرئاوای لیبیا و هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانانیان له ئیسلامیه‌کان له دژی کۆمه‌ڵێکی میلیتان له چیای شارۆچکه‌ی زنتان ده‌جه‌نگن و له‌سه‌ر کۆنترۆڵکردنی فڕۆکه‌خانه‌که‌یه.
ئه‌م دوو گروپه‌ی میلیتانان رۆڵێکی گرنگیان له ڕوخاندنی ڕژێمی موعه‌ممه‌ر قه‌زافیدا هه‌بوو.