ئه‌وروپا ڕۆژی سێشه‌ممه بڕیاری دا کۆمه‌ک و یارمه‌تی بۆ لێقه‌وماوانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق زیادبکات و توانا له‌شـکریـیه‌کانی ئه‌و هێزانه‌ش زیاتر بکات که دژی داعش شه‌ڕ ده‌که‌ن.
فه‌ڕه‌نسا به فڕۆکه ئاو و ده‌رمان و چادری بۆ ئاواره‌کانی سه‌ر چیای شه‌نگال هه‌ڵداوه.
به‌ریتانیا ئامێری پـڕکردنه‌وه‌ی باتری به ڕێگه‌ی تیشـکی خۆر بۆ ناردوون، واته (Solar) ، ئه‌مه‌ش ده‌توانرێت بۆ ته‌له‌فونه مۆبایله‌کان سوودی لێ وه‌ربگیرێت. هه‌روه‌ها فڕۆکه‌ی له ئاسـمانی ناوچه‌که داناوه بۆ چاودێریکردنی که‌ش‌وهه‌وا تاوه‌کو یارمه‌تی بدات له پـرۆسه‌ی گه‌یاندنی کۆمه‌که‌کان به فڕۆکه. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا 5 ملیۆن دۆلاری ته‌رخان کردووه.
یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌ڵێنی داوه 7 ملیۆن دۆلار خه‌رج بکات بۆ ڕێـکخراوه فریاگوزاریـیه‌کانی له هه‌رێمی کوردسـتانن. هه‌نگاریا و پـۆڵه‌ندا ئه‌وانیش به‌ڵێنیان داوه کۆمه‌کی دارایی بکه‌ن.
فه‌ڕه‌نسا داوای کردووه هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه پـڕچه‌ک بکرێن و به‌ریتانیا و چیک پـشـتگیریـیان له‌و پـێشـنیاره کردووه. ئه‌ڵمانیا گوتویه‌تی به نیازه له ڕێگه‌ی حکومه‌تی عێراقه‌وه ماشێن و دوربینی شه‌و و ئامێری دۆزینه‌وه‌ی بۆمب ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردسـتان بکات.