Accessibility links

مێزگرد: کاڵبوونه‌وه‌ی وابه‌سته‌یی به‌ نیشتیمانه‌وه

  • Balen Salih

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ ڕاگه‌یاندنێکی تایبه‌تدا بره‌ودان به‌ دیدی لایه‌ن و لایه‌نکاری له‌ نێو کۆمه‌ڵگای کوردیدا و به‌ تایبه‌تیش له‌ نێو هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستاندا به‌ مه‌ترسی ناودێر ده‌کات.

له‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌رێمدا هاتووه‌ "ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی ئێستا له‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه‌ به‌ ته‌نها ڕووی له‌ پێكهاته‌یه‌كی دیاری كراو یان لایه‌نێكی سیاسی و ئایین و ئایینزایه‌كی كوردستان نییه‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا گه‌له‌كه‌مان به‌بێ جیاوازی ڕووبه‌ڕووی ئه‌م مه‌ترسیه‌ بوویه‌وه".

ئێڤار ئیبراهیم

ئێڤار ئیبراهیم

دیارده‌ی لایه‌نچێتی له‌ هه‌رێمی کوردستاندا مێژووی خۆی هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ پاش ساڵی 1991 و ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ زیاتر زه‌ق بووه‌وه‌.

پێش ڕاپه‌ڕین کاتێک پێشمه‌رگه‌یه‌ک له‌ سه‌نگه‌ردا و له‌ شه‌ڕێکی دژی حکومه‌تی ئه‌وسای عێراقدا گیانی خۆی به‌خت ده‌کرد، یه‌ک میلله‌ت به‌جارێک ئاماده‌ ده‌بوو بۆ گیان به‌ختکردن، وه‌لێ له‌ پاش ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ و دوای شه‌ڕه‌کان و به‌ تایبه‌تیش له‌ ده‌می شه‌ڕی ناوخۆی هه‌رێمه‌که‌دا ئه‌و هه‌سته‌ به‌ره‌و کاڵبوونه‌وه‌ چوو، به‌ شێوه‌یه‌ک ئێستا باس له‌ که‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ستی وابه‌سته‌یی ده‌کرێت به‌ نیشتیمانه‌وه‌.

میوانه‌کانی مێزگرد:

ئێڤار ئیبراهیم، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌ فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.

سۆران عومه‌ر ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌ فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامی.

ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ڵگه‌یه‌کی تری زیندووه‌ چۆن لایه‌ن و لایه‌نکاری، چۆن به‌رژه‌وه‌ندی تاک لایه‌نی، چۆن سه‌پاندنی دید و بۆچوونی لایه‌نێک ده‌بنه‌ ته‌گه‌ره‌ گه‌وره‌که‌ی به‌ره‌وپێشچوون.

سۆران عومه‌ر

سۆران عومه‌ر

دیدی لایه‌ن و لایه‌نکاری هه‌میشه‌ له‌ خزمه‌ت به‌ ئه‌فسانه‌یی کردن و پێرۆزکردنی که‌سه‌کاندایه‌.

ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌ڵێت"‌ ئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا به‌دی ده‌كرێت به‌شێك له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌ روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و سیاسیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ رووداوه‌كاندا ده‌كه‌ن و خه‌ریكه‌ شكست و سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌ ئاقاری ململانێی ته‌سكی حزبیدا ده‌به‌ن، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی له‌ سه‌ر یه‌كڕیزی و ئاسایشی نیشتمانی دروست كردوه".

ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌ترسیانه‌ی ئێستا هاتونه‌ته‌ ئاراوه‌ به‌رامبه‌ر هه‌رێمی کوردستانی عێراق نه‌توانن و شکست بێنن له‌ هێنانه‌ ئارای هاوهه‌ڵوێستیدا ئیدی نازانرێت که‌ی ده‌توانن و چۆنیش ده‌توانن داوا له‌ خه‌ڵک بکه‌ن یه‌کڕیزیی بپارێزن له‌ ده‌مێکدا خۆیان کنه‌ی تیادا ده‌که‌ن.

وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و ژماره‌یه‌ک پرسی تریش له‌ ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG