Accessibility links

ئاراس جه‌واد: گۆڕینی مالکی به‌ عبادی نابێته‌ چاره‌سه‌ری کێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی نێوان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی ناوه‌ندی

  • Jani Diylan

Aras Jawad Malekshahi

Aras Jawad Malekshahi

ئاراس جه‌واد: گۆڕینی مالکی به‌ عبادی نابێته‌ چاره‌سه‌ری کێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی نێوان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی ناوه‌ندی

لایه‌نی شیعه‌ کاندیدی خۆێ بۆ سه‌رۆک وه‌زیر ده‌رستنیشانکرد و سه‌رۆک کۆمار دکتۆر فواد مه‌عسوم حه‌ێده‌ر عبادی راسپارد بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت. ده‌ستنیشانگردی عبادی شیانی هه‌یه‌ ببێته‌ هێورکردنه‌وه‌ی به‌شێک له‌ ناکۆکیه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا؟

ئاراس جه‌واد چاودێر و رۆژنامه‌وان له‌ هه‌ڤپێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" له‌وانه‌یه‌ ئه‌م کاندیکردنه‌ ببێته‌ هۆێ ئه‌وه‌ی نه‌ختێک سیاسه‌ته‌کانی حکومه‌تی فیدرالێ عێراق به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمی کوردستان هێمن بکرێته‌وه‌، چونکه‌ بارو دۆخه‌که‌ وه‌ ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستا که‌ کوردستان و عێراق تێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ بۆچوونی من گۆڕینی که‌سایه‌تیه‌کان به‌و شێوه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ نییم که‌ سیاسه‌ته‌کانی به‌غدا به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمی کوردستان و به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی کوردستان بگۆرێ. کاک ئاراس هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت له‌و بروایه‌دا نییم گۆڕینی مالکی به‌ عبادی بییته‌ چاره‌سه‌ری کێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی نێوان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی ناوه‌ندی".

XS
SM
MD
LG