Accessibility links

سه‌لام عه‌بدوڵا: پێویسته‌ خه‌ڵک چه‌کدار بکرێن و پ. ک. ک به‌ره‌و خانه‌قین بێت

  • Jani Diylan

Salam Abdulla سه‌لام عه‌بدوڵا

Salam Abdulla سه‌لام عه‌بدوڵا

سه‌لام عه‌بدوڵا: پێویسته‌ خه‌ڵک چه‌کدار بکرێن و پ. ک. ک به‌ره‌و خانه‌قین بێت

هه‌ندێ له‌و ده‌نگ و باسانه‌ی که‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌ره‌کانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش دا بڵاو ده‌کرێنه‌وه‌، چ له‌ میدیا کوردیه‌کان کوردیه‌کان وه‌ یاخود تۆره‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، له‌ زۆر رووه‌وه‌ نا درووست و دژ به‌ یه‌کن و سه‌ر ئه‌نجامه‌که‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی تیرۆریسته‌کاندایه‌.

سه‌لام عه‌بدوڵا ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌رگری له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ گشتیه‌کان له‌ شاری خانه‌قین له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕی نێوان هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ و داعش له‌ جه‌له‌ولا ده‌ڵێت" هه‌تا دوێنی شه‌و له‌ ناو شاری جه‌له‌ولا له‌ دوو شوێنی جیاواز به‌رگری هه‌بوو، هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ نزدیکی جه‌له‌ولا کۆ بۆنه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئێستاکه‌ جه‌له‌ولا له‌ ژێر ده‌ستی داعش دایه‌. کاک سه‌لام هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت دوێنی بریار وابوو هێزی دژه‌ تیرۆر بێت و په‌ێوه‌ندیمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ براده‌رانی PKK دوێنی یان ئه‌مرۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی PKK بهاتبایه‌، به‌ داخه‌وه‌ تا ئه‌م کاته‌ش نه‌هاتوون و هه‌ر وه‌ها بریار بوو هێزیش له‌ گه‌رمیانه‌وه‌ بێت، نه‌هاتوون، به‌ڵام خانه‌قین به‌ خۆێ ئارامه‌، خه‌ڵکه‌که‌ پێویستی به‌ چه‌که‌ و ئه‌بێ کار له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه‌ بکه‌ێن".

PKK.PUK

PKK.PUK

XS
SM
MD
LG