Accessibility links

فشـاری زیاتر ده‌خرێته‌ سه‌ر سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانا تاوه‌کو کاری زیاتر بۆ یارمه‌تیدانی عێراقیـیه‌کان بکات


ئاستی فشاره‌کانی سه‌ر ده‌یڤد کامرۆن سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا ڕۆژی دووشه‌ممه‌ زیادیکرد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی عێراق هه‌نگاوی زیاتر بنێت و ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له‌ ئه‌ندامانی پارته‌که‌ی داوای لێده‌که‌ن په‌رله‌مانی وڵات که‌ له‌ پشووی هاوینه‌دایه‌ بانگێشت بکات بۆ سازدانی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست له‌ دژی میلیتانانی ئیسلامی داعش.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌ فڕۆکه‌ی بارهه‌ڵگری به‌ریتانی ئاوی خواردنه‌وه‌ و چادر و پـێداویستی ته‌نگه‌تاوی بۆ په‌نابه‌ران به‌رداوه‌ته‌ خواره‌وه‌ و له‌م ئه‌رکه‌یدا سه‌نگ خراوه‌ته‌‌ سه‌ر ناوچه‌ی ئێزیدیه‌کان، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر چیای شه‌نگال له‌لایه‌ن چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی گه‌مارۆ دراون .

هاوکات ده‌زگاکانی راگه‌یاند به‌ چڕوپڕی چیرۆک و به‌سه‌ر‌هاتی ئازار و نه‌هامه‌تیـیه‌کانی په‌نابه‌ران بڵاوده‌که‌نه‌وه‌، هاوکات حکومه‌تی به‌ریتانیا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌رپرسیار ده‌کرێت.

کۆنه‌ر بێرنز ، یاسادانه‌ری به‌ریتانی ئه‌وه‌ی داوای کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌کات، پێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ داده‌گرێت که‌ ته‌نها کۆمه‌کی مرۆیی به‌س نیـیه‌ بۆ یارمه‌تیدانی مه‌سیحیـیه‌کان له‌ عێراق، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ کرد که‌ خه‌ڵـکی به‌ ده‌سـتی داعشه‌کان سه‌رده‌بڕێن و کاردانه‌وه‌ی ئه‌وانیش ته‌نها به‌ردانه‌خواره‌وه‌ی بڕێـک ئاو و خۆراک بووه‌ بۆیان.

XS
SM
MD
LG