Accessibility links

ئه‌مه‌ریکا ڕاسـته‌وخۆ چه‌ک به‌ پـێشـمه‌رگه‌ ده‌دات

  • VOA News

به‌رپرسانی باڵای وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی دووشه‌ممه‌ گوتیان که‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما ده‌ستیکردوه‌ به‌ پێدانی ڕاسته‌وخۆی چه‌ک به‌ هێزه‌ کوردیـیه‌کان، ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به‌ پـێشڕه‌وی له‌ دژی میلیتانانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ باکوری عێراق.

پێشتر ئه‌مه‌ریکا سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ته‌نها چه‌ک به‌ حکومه‌تی عێراق بفرۆشێت، به‌ڵام هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کوردی له‌م هه‌فتانه‌ی دوایـیدا کۆنترۆڵی چه‌ندان ناوچه‌یان له ده‌ست دا‌ له‌ به‌رامبه‌ر چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.

ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه‌ به‌رپرسه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نه‌یان گوت ئایا چ ده‌زگایه‌ک ئه‌و چه‌کانه‌ بۆ کورده‌کان دابین ده‌کات، یان ئایا چ جۆره‌ چه‌کێک ده‌درێته‌ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌، به‌ڵام یه‌کێک له‌ به‌رپرسه‌ ئه‌مه‌ریکایه‌کان گوتی دابینکردنی ئه‌و چه‌کانه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکاوه‌ نابێت. وه‌ک نه‌رێتێک ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریکای ناسراو به‌ CIA مه‌سه‌له‌ی له‌م جۆره‌ی دابینکردنی چه‌کی به‌ نهێنی کردووه‌.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ پڕجه‌ککردنی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ ، ئاستی نیگه‌رانیه‌ قۆڵه‌کانی وڵاته ‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌رده‌خات له‌مه‌ڕ ئه‌و پـێشڕه‌ویـیانه‌ی چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ باکوری ئه‌و وڵاته‌ به‌ده‌ستیان هێناوه‌، هه‌روه‌ها ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕوانگه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئۆبامایه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌ ده‌بێت عێراقیـیه‌کان هه‌نگاوی پێویست بنێن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ئاسایشی خۆیان.

XS
SM
MD
LG