فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆکی عێراق حه‌یده‌ر ئه‌لعیبادی جێـگری یه‌که‌می سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراقی ڕاسـپارد بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی وڵات.
ئه‌م بڕیاره پاش ئه‌وه هات که ڕۆژی دووشه‌ممه ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی عێراق له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند هاوپه‌یمانێتیـیه‌که‌یان ئه‌لعیبادیـیان بۆ پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیر کاندیدکردووه تاوه‌کو حکومه‌تێـکی نوێ پـێـکبهێنێت که بتوانێت وڵاته‌که له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانی داعش یه‌کبخات.
شه‌وی یه‌کشه‌ممه نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیری کاربه‌ڕێکه‌ر له وتارێـکیدا گوتی سـکاڵا له‌سه‌ر سه‌رۆک کۆمار تۆمارده‌کات. ده‌ڵێت مه‌عسوم دوو جار ده‌سـتوری پـێشـێلکردووه.
هه‌روه‌ها هێزه ئاسایشیـیه‌کانی سه‌ر به مالیکی له جاده سه‌ره‌کیـیه‌کانی به‌غدای پایته‌خت بڵاوبوونه‌ته‌وه و چه‌ند به‌شێـکی دوو جاده‌ی سه‌ره‌کی داخراون. ده‌شڵێن به سه‌دان لایه‌نگر و نه‌یارانی حکومه‌ت ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان.