ئارام موده‌ڕیسی، نوسه‌ر و چاودێری سیاسی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستاندا له شه‌ڕی مه‌خمور بریندار ده‌بێت و ده‌ڵێت برینه‌که‌ی سوکه و باری ته‌ندروستیشی جێگیره.
به‌ڕێز موده‌ڕیسی ده‌ڵێت له شه‌ڕی کۆنترۆڵ کردنه‌وه‌ی شارۆچکه‌ی مه‌خموردا بریندار بووه پاش ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت شارۆچکه‌که له چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی پاککراوه‌ته‌وه ئه‌وجا به‌هۆی هێرشه خومپاره‌ییه‌که‌ی توندڕه‌وه‌کانی سوننه‌وه زامار بووه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، ئارام موده‌ڕیسی که پێشتر ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان بووه ده‌ڵێت به‌ڵێ شه‌ڕه‌کانی مه‌خمورد ده‌ستکه‌وتی هێزی پێشمه‌رگه‌ن به‌ڵام ناکرێت بگوترێت هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌ر به‌رده‌وامن و ده‌شڵێت یه‌کێک له گرفته سه‌ره‌کیه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هاوسۆزی عه‌ره‌بی ناوچه‌کانه بۆ داعش.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: