Accessibility links

ئه‌مریکا به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌وڵه‌کانی له‌ عێراقدا


ڕۆژئاوا به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌وڵه‌کانی بۆ هێورکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌ ناجێگیره‌که‌ی عێراق که‌ ئه‌مریکا و به‌ریتانیا کۆمه‌کی پێویستی مرۆڤایه‌تی ده‌گه‌یه‌ننه‌ خه‌ڵک له‌ ده‌مێکدا هێرشه‌ ئاسمانیه‌کانیش به‌رده‌وامن بۆ سه‌ر توندڕه‌وانی سوننه‌.

ناردن و گه‌یاندنی خوارده‌مه‌نی و ئاوی خواردنه‌وه‌ بۆ خه‌ڵکی که‌مایه‌تیه‌ ئایینیه‌کانی له‌ ده‌ست توندڕه‌وانی ئیسلامی خۆیان ده‌ربازکردووه‌ زۆر پێویسته‌.

هاوکات بۆردومانه‌کانی فڕۆکه‌ جه‌نگیه‌کانی ئه‌مریکاش به‌رده‌وامن بۆسه‌ر شوێنه‌کان و ئه‌و که‌ره‌ستانه‌ی له‌لایه‌ن توندڕه‌وانه‌وه‌ به‌کارده‌هێنرێن.

وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌یی به‌ریتانیا (فیلیپ هامۆند) ده‌ڵێت ئه‌وه‌یعێراق پێویستیه‌تی چاره‌سه‌رکردنێکی سیاسیانه‌یه‌ و ده‌شڵێت "چاوه‌ڕوان ده‌بین تابزانین ئایاحکومه‌تی نوێی عێراق حکومه‌تێکی فره‌ لایه‌ن ده‌بێت یان نا".

له‌ کۆنگرێسی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش ڕه‌خنه‌ گرتن له‌ سه‌رۆک ئۆباما هه‌یه‌، له‌وانه‌ سیناتۆری کۆماری (تێد کروز) ده‌ڵێت " ئه‌وه‌ی له‌ عێراق ڕووده‌دات نیشانه‌ی شکستی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی (ئۆباما-کلنتۆن) ه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌ی مایکڵ بۆومان په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکادایه‌:

XS
SM
MD
LG