Accessibility links

‌هادی سۆفیزاده‌: کوردستان پێویستی به‌ یه‌کێیتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌

  • Jani Diylan

Hadi Sofizadeh

Hadi Sofizadeh

‌هادی سۆفیزاده‌: کوردستان پێویستی به‌ یه‌کێیتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌

له‌ کاتێکدا باشوری کوردستان به‌ هه‌ل و مه‌رجێکی ناڵه‌باردا تێده‌په‌رێت، کۆمه‌ڵێک له‌ که‌سانی خه‌مخوارێ وڵاته‌که‌یان له‌ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان بانگه‌وازێکیان راگه‌یاندوون و داوای به‌رز راگرتنی یه‌کێیتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ن.

‌هادی سۆفیزاده‌ ئه‌ندامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان و شاره‌زای ئێران و وڵاتانی که‌فکاس له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" له‌ راستیدا ئه‌و به‌ڵایه‌ی که‌ ئه‌مرۆکه‌ به‌سه‌ر گه‌لی کوردا هاتووه‌ له‌ باشوری کوردستان وه‌ به‌ تایبه‌ت کوردی ئێمه‌ ئیزیدی له‌ ناوچه‌یه‌کی زۆر هه‌ستیار له‌ باری جۆگرافیایی و جیوپۆلتێکه‌وه‌ ئه‌توانین بڵێن ئه‌مه‌ به‌ بیر هێنه‌ره‌وه‌ی هه‌مان کۆڕه‌و ده‌رده‌ سه‌ری کورده‌ و چه‌رمه‌سه‌ری کورده‌ که‌ له‌ ساڵی 1991 دا تووشی هات. کاک هادی ده‌ڵێت ئه‌و به‌یاننامه‌ی ئێمه‌ که‌ له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵێک له‌ ئه‌ندامانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان بڵاومان کردوه‌ته‌وه‌ دیسان ئه‌چێته‌ خانه‌ی خه‌مخۆری بۆ گه‌له‌که‌مان، که‌ سه‌ره‌رای ئه‌و دڕنده‌ییه‌ی که‌ داعش نیشانی ئه‌دا پێویسته‌ گه‌لی کورد له‌ هه‌موو به‌شه‌کانی کورستان که‌ ئه‌مرۆ چاویان له‌ باشوری کوردستانه‌ پێویستیمان به‌ یه‌کێیتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌، که‌ به‌ داخه‌وه‌ له‌و ماوه‌ی پێشوودا گه‌واهی هه‌ندێ ده‌نگی ناره‌وا بوین که‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک بوونی دوو به‌ره‌یه‌کی لێ ده‌هات وه‌ یا ئه‌وه‌ی وره‌ی پێشمه‌رگه‌ و خه‌ڵکیان ئه‌هێنایه‌ خواره‌وه،‌ ئه‌وه‌ بوه‌ هۆێ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ پشتگێری به‌یاننامه‌کانی پێشوی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردستان بکه‌ێن که‌ پێیداگری له‌سه‌ر یه‌کێیتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌کات وه‌ هۆشداریه‌ک بده‌ێن به‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ک ئه‌یانه‌وێ لم هه‌ل و مه‌رجه‌‌ هه‌ستیاره‌دا که‌لێن بخه‌نه‌ ناو یه‌کێیتی گه‌لی کورده‌وه‌".

XS
SM
MD
LG