Accessibility links

د. جه‌بار قادر: پێشمه‌رگه‌ نه‌یتوانی به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵێك نه‌عل له‌ پێ ڕابوه‌ستێت


دکتۆر جه‌بار قادر

دکتۆر جه‌بار قادر

براك ئۆبامای سه‌رۆکی ولایه‌ته‌ یه‌کگرتۆکانی ئه‌مه‌ریکا فه‌رمانیدا به‌ له‌شکری ئه‌مه‌ریکا به‌ فڕۆکه‌ی جه‌نگی له‌ میلیشیاکانی داعش له‌ عیراق بده‌ن ئه‌وانه‌ی بۆنه‌ته‌ مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر کورده‌ ئێزیدییه‌کان وهه‌روه‌ها هه‌و‌لێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان.

به‌ڵام بۆ سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا هه‌مان هه‌نگاوی نه‌نا بۆ به‌هانا چوونی حکومه‌تی ناوه‌ندی له‌و ده‌مه‌ی داعش له‌ به‌غدای پایته‌خت نزیك بوبووه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکردنی ده‌کرد؟ ئه‌ی هێزه‌کانی پیشمه‌رگه‌ بۆ نه‌یانتوانی به‌ڕه‌نگاری داعش ببنه‌وه‌ له‌سه‌ره‌تادا و له‌ بری ڕۆبه‌ڕووبونه‌وه‌یان شۆینه‌کانیان بۆ چۆڵکردن؟ ئایا ئه‌وه‌ تاکتیکی سیاسی بوو له‌لایه‌ن سه‌رکرده‌کانی کورد بۆ ڕاکێشانی سرنجی نێوده‌وڵه‌تی و یاخۆد بی توانایی پێشمه‌رگه‌ بوو که‌ نه‌یانتوانی به‌رگری له‌ خاکی کوردستان بکه‌ن؟

د. جه‌بار قادر، شاره‌زایی سیاسی له‌ بواری ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌و باره‌یه‌وه‌ گوتی گه‌ر ئه‌مه‌ریکا موداخه‌له‌ی بکردایه‌ له‌ گه‌ڵ حکومه‌تی عیراق ئه‌وه‌ ده‌بووه‌ جۆرێك له‌ لایه‌نگیری له‌ شیعه‌ دژ به‌ سوننه‌کان. هه‌روه‌ها پێی وابوو چۆڵکردنی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌کان له‌کاتی هێرشکردنی داعش نیشانه‌ی ئه‌و ڕه‌خنه‌ گه‌وره‌یه‌یه‌ که‌ ساڵه‌های ساڵه‌ له‌ کاربه‌ده‌ستانی کوردستان ده‌گیرێت بۆ درووستکردنی هێزێکی نیشتیمانی پرۆفیشناڵ دوور له‌ مۆرکی حیزبایه‌تی.

XS
SM
MD
LG