Accessibility links

به‌ختیار شاره‌زووری: دروستبوونی داعش به‌شیکه‌ له‌سیاسه‌تی "کووره‌ی هه‌نگ"

  • Wrya Kalle

Baxtiyar Sharazoori به‌ختیار شاره‌زوری

Baxtiyar Sharazoori به‌ختیار شاره‌زوری

به‌ختیار شاره‌زووری: دروستبوونی داعش به‌شیکه‌ له‌سیاسه‌تی "کووره‌ی هه‌نگ"

نووسه‌ر به‌ختیار شاره‌زووری ده‌رباره‌ی دروستبوونی داعش ده‌ڵێت، به‌شیکه‌ له‌سیاسه‌تی وه‌ک ناویان لێناوه‌ سیاسه‌تی "کووره‌ی هه‌نگ"، خۆرئاوا به‌کاری دێنێت بۆ کۆکردنه‌وه‌ی تیرۆرستان له‌ناوچه‌یه‌کدا، تاچیتر نه‌توانن کاری تیرۆرستی له‌ووڵاتانی خۆرئاوا ئه‌نجامده‌ن ، هه‌روه‌ها شه‌ڕی نێوان کافرو ئیسلام بۆ شه‌ڕی نێوان شیعه‌و سوونه‌ بگۆڕێت.

داعش کارتێکه‌ به‌ده‌ست تورکیاوه‌ بۆ ڕاگرتنی هاوسه‌نگی نێوان سوونه‌ و شیعه.

له‌باره‌ی ئایا بۆچی داعش ڕوویکرده‌ کوردستان؟

ده‌ڵێت یه‌که‌م داعش مه‌به‌ستیه‌تی ناوچه‌ی مووسڵ به‌شامی سوریاوه‌‌ ببه‌ستێته‌وه‌.

دیوی دووهه‌می ئه‌م سینارێۆیه‌ تورکیا به‌کاری دێنێت ئه‌یه‌وێت بزانێت ئایا هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان توانای هه‌یه‌ ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ ده‌ره‌کیه‌کانی بێته‌وه‌.

دوی سێهه‌می بریتیه‌ له‌وه‌ی داعش ئه‌توانێت په‌رژینێ له‌نێوان په‌که‌که‌ و په‌یه‌ده‌دا دروستکات و جووڵه‌یان که‌مکاته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG