Accessibility links

ژه‌نه‌ڕاڵ ئۆدینۆ: پێویسته‌ ئه‌مه‌ریکا یارمه‌تی کوردی سوریاش بدات

  • هێرۆ زه‌نگه‌نه‌

ژه‌نه‌ڕاڵ ئێرن ئۆدینۆ

ژه‌نه‌ڕاڵ ئێرن ئۆدینۆ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما بڕیاریدا هێرشه‌ ئاسمانییه‌کانی بۆ سه‌ر داعش له‌ عراق دا. ئایه‌ ئه‌م هێرشانه‌ به‌ پێی پێویسته‌ بۆ کۆتایی هێنان به‌ مه‌ترسییه‌کانی داعش له‌ عێراق؟.

له‌ میانه‌ی وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئێرن ئه‌دینۆ ژه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشینی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا که‌ له‌ شه‌ڕی عێراقدا خزمه‌تی کردووه‌ ده‌ڵێت " بێگومان نا! من زۆر خۆشحاڵم که‌ سه‌رۆک بڕیاری ئه‌و هێرشه‌ ئاسمانیانه‌ی په‌سه‌ند کرد. ئه‌وه‌ی ده‌یبینیم له‌ ڕاپۆرته‌ هه‌واڵییه‌کانه‌وه‌ به‌ کارهێنانی چه‌ند بۆمبێکی 500 پاوه‌ندی ناکرێ وه‌کو هێرشێکی ئاسمانی لێی بڕوانین. ئه‌م چه‌ند بۆمبه‌ ناتوانێت ئامانج به‌جێبگه‌ێنێت.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هێرۆ زه‌نگه‌نه‌ ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌دینۆ باسی له‌ تواناییه‌کانی هێزی پێشه‌مه‌رگه‌ش کرد و گوتی "به‌رله‌وه‌ی توانایت هه‌بێت ده‌بێت خواستی شه‌ڕت هه‌بێت. پێشمه‌رگه‌ به‌ به‌رده‌وامه‌ی به‌ درێژایی ئه‌و ساڵانه‌ی له‌گه‌ڵیاندا بووم ئه‌م خواسته‌ی نیشان داوه‌ بۆ به‌رگری کردن له‌ مرۆڤایه‌تی، به‌رگری کردن له‌ کوردستان. جا ئه‌وان ئه‌و خواسته‌یان هه‌یه‌ که‌ بیکه‌ن. ئه‌وان تواناییشیان هه‌یه‌و ئه‌زمونیشیان هه‌یه‌".

ده‌قی وتووێژه‌که‌ی هێرۆ زه‌نگه‌نه‌ له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌ڕاڵ ئۆدینۆ.

XS
SM
MD
LG