Accessibility links

ڤایرۆسی ئیبۆلا مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر ته‌ندروستی جیهانی


سه‌رۆکی نایجیریا باری نائاسایی له‌ وڵاته‌که‌دا ڕاگه‌یاند به‌هۆی نه‌خۆشی ئیبۆلاوه‌، له‌ کاتێکدا ڕێکخراو‌ی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت له‌ ئێستادا ئه‌و نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر ته‌ندروستی گشتی نێونه‌ته‌وه‌یی.

له‌ نایجیریا ئیبۆلا به‌لایه‌نیکه‌م دوو که‌سی کوشتووه‌ و ده‌یان که‌سی تر له‌ ژێر چاودێریدان.

وه‌زیری ته‌ندروستی نایجیریا ده‌ڵێت له‌ ئێستا دا کۆی توشبوان گه‌یشتووه‌ته‌ 139 که‌س. ژماره‌که‌ زۆر زیاتره‌ له‌و 70 که‌سه‌ی له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕامانگه‌یاند.

له‌ ئێستادا ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ئیبۆلا له‌ هه‌مو دره‌مه‌کانی پێشوو زیاتر توشی خه‌ڵکی ببێت.

له‌ ڕۆژی هه‌ینیش گود له‌ک جاناتۆن سه‌رۆکی نایجیریا نزیکه‌ی 12 ملیۆن دۆلاری بۆ باری ته‌نگه‌تاوه‌ی بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه‌ ته‌رخان کرد. و داوای له‌ خوێندنگاکان کرد پشۆکانیان درێژ بکه‌نه‌وه‌ و داوای له‌ گروپه‌ ئاینی و سیاسییه‌کانیش کرد خۆیان بپارێزن له‌ کۆڕو کۆبونه‌وه‌ که‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌م شتانه‌ ببێته‌ هۆی زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ی ڤیارۆسه‌که‌.

XS
SM
MD
LG