پاش نیوه‌ڕۆی پـێـنجشه‌ممه جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن به ته‌له‌فون په‌یوه‌ندی به مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق کرد به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له باره‌ی ڕه‌وشی ئاسایشی له باکوری عێراق و مه‌ترسیـیه‌کانی له ئاکامی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام که‌وتوونه‌ته‌وه و بوونه‌ته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر خه‌ڵـکی سیڤیلی بێ گوناه.
جێگری سه‌رۆک هه‌روه‌ها پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم کرد بۆ ئه‌و زیانانه‌ی به کورد که‌وتوون له ئاکامی هێرشه‌کانی داعش. سه‌رۆک بارزانیش جێگری سه‌رۆکی ئاگادارکرده‌وه له پـێشهاته نوێـیه‌کانی په‌یوه‌ست به ڕه‌وشی خه‌ڵکه گیرخواردووه‌که‌ی سه‌ر شـاخی شه‌نگال و هه‌روه‌ها هێزه‌کانی پـێشمه‌رگه، ئه‌وانه‌ی شـاری هه‌ولێر ده‌پارێزن.
به‌ڕێز بایدن باسی له‌وه‌ش کرد سه‌رۆک ئۆباما فه‌رمانی داوه یارمه‌تی مرۆیی بگه‌یه‌نرێته ئێزدیـیه‌کان و هه‌روه‌ها وابه‌سـته‌یی خۆی دووپاتکرده‌وه بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌ر ڕێوشوێنێـکی پـێویست بۆ پاراستـنی ئه‌مه‌ریکایـیه‌کانی له هه‌ولێرن.
مه‌سعود بارزانی لای خۆیه‌وه سوپاسی جۆ بایدنی کرد له به‌رامبه‌ر ئه‌م پـشـتگیریـیه‌ی ئه‌مه‌ریکا.