سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌ڵێت مۆڵه‌تی به فڕۆکه له‌شـکریـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی داوه هێرشی ئاسـمانی بکه‌نه سه‌ر چه‌کدارانی داعش له باکوری ڕۆژئاوای عێراق و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بێت و له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتان نزیک بکه‌ونه‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما شه‌وی پـێـنجشه‌ممه له کۆشـکی سـپی ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی فڕۆکه‌ی ئه‌مه‌ریکایی خۆراک و ئاوی گه‌یاندووه‌ته ئه‌و ئاوارانه‌ی له له لایه‌ن داعشه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره.
پـێشـتر کاربه‌ده‌سـتێـکی ئه‌مه‌ریکایی گوتی فڕۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌رکه مرۆیـیه‌که‌ی خۆیان له نزیک شـارۆچکه‌ی شه‌نگال به ئه‌نجام گه‌یاند و پاشان به سه‌لامه‌تی ناوچه‌که‌یان جێهێشـتووه.
سه‌رۆک ئۆباما له وتاره‌که‌شی گوتی ئه‌مه‌ریکا ناتوانێت چاوپـۆشـی بکات له پـێشـڕه‌وی چه‌کدارانی داعش به تایبه‌تی به ئاڕاسته‌ی شـاری هه‌ولێر که له‌وێ کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکای لێـیه و هه‌روه‌ها که‌سانی ئه‌مه‌ریکایی چ مه‌ده‌نی و چ سه‌ربازی ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن عێراقیـیه‌کانه‌وه ڕاوێژکاریـیان پێـده‌کرێت.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌ختی له‌وه کرده‌وه هێزی پـێاده‌ی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا بۆ عێراق ڕه‌وانه ناکرێت.