شه‌ڕه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌ر به ته‌نها شه‌ڕێک نین و کاتێکی دیاریکراو بخایه‌نێت و ئیدی ته‌واو. جه‌نگێکه گوڕ و تینی ئاگره وێرانکاریه‌که‌ی درێژخایه‌ن ده‌بێت و کاریگه‌ریه‌کی نه‌رێنی ده‌بێت به‌سه‌ر ڕه‌وشی هه‌موو کورده‌وه له ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
زۆرێک له‌و بڕوایه‌دان شه‌ڕه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی شنگال گه‌مه‌یه‌کی وڵاتانی هه‌رێمه‌که بووه تا کورد له عێراق ببێته به‌شێک له‌و شه‌ڕه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، یه‌کێتی ئه‌وروپا، وڵاتانی تری ناوچه‌که‌ش له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ڕه‌وشه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هێناویه‌ته ئاراوه له ناوچه‌که‌دا به‌ڵام هێشتاش داوای پاراستنی یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق ده‌که‌ن.
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی شه‌ڕ ده‌کات، ناوچه‌یه‌کی به‌رینی له عێراق و له سوریاش داگیرکردووه، کریسچیانه‌کان له زێدی خۆیان ده‌رده‌کات و کوردی ئێزیدی ڕووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵکوژی ده‌کاته‌وه، دادگای ئیسلامی له سنوری ده‌وڵه‌ته خه‌لافه‌تیه‌که‌یدا داده‌نێت، سزای سه‌یر و سه‌مه‌ره داده‌سه‌پێنێت و جم و جۆڵه‌کانیشی وه‌هایان کرد باس له گۆڕانکاری بکرێت له په‌یماننامه‌که‌ی سایکس پیکۆدا.
لێره‌دا جێی خۆیه‌تی بپرسین ئایا دیپلۆماسیه‌تی کوردی توانیویه‌تی له‌م هه‌موو په‌ره‌سه‌ندنانه‌دا پێگه‌ی خۆی بۆ ئاینده تۆکمه بکات؟
میوانی به‌رنامه:
فه‌تاح زاخۆیی، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی.
زۆرێک له بیریاران له‌و بڕوایه‌دان هه‌رگیز به‌ته‌نها به‌کارهێنانی چه‌ک نابێته مایه‌ی کۆتاییهێنان به توندڕه‌وی و تێرۆریزم، به‌ڵکو شان به‌شانی ئه‌و هه‌وڵه پێویسته له ڕێی ئایدیۆلۆژیای سه‌رده‌میانه‌وه ترس و تۆقاندنه‌کانی تێرۆریزم بڕه‌وێندرێنه‌وه.
ئه‌م ئایدیۆلۆژیه سه‌رده‌میانه‌شه ده‌بێته یه‌کێک له فاکته‌ره هه‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی سه‌رکه‌وتنی هێزی به‌گژداچوونه‌وه‌ی تێرۆر.
ئه‌م ئایدیۆلۆژیه سه‌رده‌میانه تابکرێته میکانیزمێکی کارا پێویسته ببێته به‌شێک له‌و سیاسه‌ته‌ی بۆ چاکسازی و ڕێکخستنه‌وه‌ی ماڵی کورد، له پێناو سه‌رکه‌وتنێکدا که ئاینده‌ی له‌سه‌ر بونیات بنرێت.
ئه‌و ئاینده‌یه‌ش به‌بێ هیچ چه‌ندوچونێک یه‌کخستنی گوتاری کوردی گه‌ره‌که.
به‌ڵام پرسیاره‌که له‌وه‌دایه، ئه‌گه‌رچی پێشتر ئه‌و خواسته به‌دی نه‌ده‌کرا، به‌ڵام ئایا ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنانه‌دا ئایا ئه‌و په‌رۆشیه سیاسیه له ناو کوردا دێته ئاراوه؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له ده‌قی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا)یه: