دوای ئه‌وه‌ی داعش له 10 ی مانگی شه‌ش شـاری موسڵی کۆنترۆڵکرد، ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆر له له‌شـکر و سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری مالیکی گیرا که بۆ چی له‌شـکر به‌رگری له شـاره‌که نه‌کرد و سه‌رۆک وه‌زیر هه‌رچه‌نده پـێشـتر له مه‌ترسی ڕه‌وشه‌که ئاگادارکرابووه‌وه هیچ ڕێوشوێنێـکی پـێویستی نه‌گرتبووه‌به‌ر، به‌ڵام کاتێـک ڕۆژی یه‌کشه‌ممه شـارۆچکه‌ی شه‌نگال له لایه‌ن داعشه‌وه داگیرکرا خه‌ڵـکێـکی زۆر سه‌رسامبوون که چۆن هێزی پـێشـمه‌رگه له بری به‌رگریکردن له شـارۆچکه‌که به چه‌ک و که‌لوپه‌له له‌شـکریـیه‌کانیانه‌وه خۆیان کردووه به کوردسـتانی سوریا و دانیشـتوانه‌که‌یان جێهێشـووه.
ئه‌م ڕووداوه جۆره دڵه‌ڕاوکێـیه‌کی له نێو هاوڵاتیانی هه‌رێم دروسـتکرد به شێوه‌یه‌ک ته‌نانه‌ت له هه‌ولێری پایته‌خت چه‌ندان خێزان شـاره‌که‌یان جێهێشت.
لێره‌دا پـرسیار ئه‌وه‌ن بۆ هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه وه‌ک ئه‌وه‌ی ناسراون به‌رگری ناکه‌ن؟ کێ له‌م کشانه‌وه‌یه‌ی پـێشـمه‌رگه به‌رپـرسیاره؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و کشانه‌وانه به‌بێ به‌رنامه کرابن ئایا که‌سی له‌سه‌ر دادگایی ده‌کرێت؟
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه ده‌بێت که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه ده‌بن:
عیدۆ بابه‌شێخ، ڕاوێژکاری سه‌رۆکی پـێشـووی عێراق و ئه‌ندامی پـێشـووی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان.
عیسمه‌ت ڕه‌جه‌ب، به‌رپـرسی لقی چوارده‌ی پارتی دیموکراتی کوردسـتان له موسڵ.
کۆچه‌ر عه‌لی مه‌نتک، ڕۆژنامه‌وان و کادری پـێشکه‌وتووی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردسـتان.
هه‌ڤاڵ خه‌ڵه‌ف، دانیشـتویه‌کی ئێزدی ئه‌مه‌ریکا.
هه‌روه‌ها په‌یامنێرانمان ئه‌میر گۆران له نزیک موسڵ و سه‌لام باڵایی له دهۆک ڕاسته‌وخۆ ڕاپـۆرت سه‌باره‌ت به دوایـین پـێشـهاته‌کان له به‌رنامه‌که پـێشکه‌ش ده‌که‌ن.
وه‌ک خۆشتان ده‌زانن سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما دوێنێ شه‌و ڕایگه‌یاند که‌وا مۆڵه‌تی به هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکا داوه هێرش بکه‌نه سه‌ر چه‌کدارانی داعش بۆ پاراستنی خه‌ڵکی شه‌نگال و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر شـاری هه‌ولێری پایته‌خت دروستبوو.
ئێوه‌ش ده‌توانن له ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵ و ته‌له‌فون و فه‌یسبوک ڕاوبۆچوون و پـرسیاره‌کانی خۆتان بۆ به‌رنامه‌که ڕه‌وانه بکه‌ن.
Tel: +1-202-619-3062
Email: kurdish@voanews.com
Facebook: voa.kurdish