به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا په‌یامنێری پـێویسته له هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و که‌رکوک بۆ ڕووماڵکردنی ڕووداوه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق جا ئایا ناوخۆیی بن یان نێونه‌ته‌وه‌یی، ئه‌مه‌ش له ڕێی ڕاپـۆرتی ده‌نگی و ڤیدیۆیی و هه‌وره‌ها نووسین و وێنه بۆ ماڵپه‌ڕی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا.
ئه‌رکه‌کانی په‌یامنێر بریتی ده‌بن له ڕاپۆرتی ڕادیۆیی، ڕاپۆرتی ته‌له‌فزیۆنی، هه‌روه‌ها وتووێژ و دیمانه‌کردن به ده‌نگ و ڤیدیۆ و نووسینه‌وه.
بێ له‌مانه‌ش ڕووماڵکردنی کۆنفرانسه ڕۆژنامه‌وانیه‌کان و ڕووداوه‌کان و پۆستکردن له ماڵپه‌ڕی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا.
ده‌بێت هه‌موو کاره‌کانی په‌یامنێر به‌پێی ڕێوشوێنه‌کانی کاری ڕۆژنامه‌وانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا بن.
تکایه سیڤیه‌کانتان به زمانی ئینگلیزی له ڕێـگه‌ی ئیمه‌یڵه‌وه بنێرن بۆ ئه‌م خانمه که به‌رپـرسی کاروباری گرێبه‌ستی په‌یامنێرانه:
LaKeisha Washington
E-mail: lkwashin@bbg.gov
Phone: 001-202-382-7869
Fax: 001-202-382-7877