Accessibility links

دکتۆر هیڤا په‌ناهی: ئێمه‌ نابێ چاوه‌ڕێ بکه‌ێن چیمان بۆ بکرێت به‌ڵکۆ ده‌بێت خۆمان یه‌خه‌ی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بگرین

  • Jani Diylan

Dr.Hiva Panahi

Dr.Hiva Panahi

دکتۆر هیڤا په‌ناهی: ئێمه‌ نابێ چاوه‌ڕێ بکه‌ێن چیمان بۆ بکرێت به‌ڵکۆ ده‌بێت خۆمان یه‌خه‌ی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بگرین

هه‌زاران کوردی ئێزیدی له‌م هاوێنه‌ گه‌رمه‌ به‌ هۆێ هه‌ڵاتن له‌ ده‌ستی تیرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ سه‌ر شاخه‌کاندا به‌ برسی و تێنیوه‌تی ماونه‌ته‌وه‌. چی ده‌بێت بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای نێۆنه‌ته‌وه‌یی به‌ هانای ئه‌و که‌ساندا بگات؟

دکتۆر هیڤا په‌ناهی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر بۆ زانسته‌ رامیاری و کۆمه‌ڵاتیه‌کان له‌ زانکۆێ پاندیۆسی - ئه‌ثینا له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " کاتێک ئێمه‌ باسی ئه‌وه‌ ده‌که‌ێن چۆن له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگاێ نێونه‌ته‌وه‌ییدا سه‌ودا ده‌کرێت ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ دابنیشین پێمان وابێ ئه‌وان بزه‌ییمان پێمان دێت به‌ تاێبه‌ت بابه‌تی فه‌له‌ستین له‌ ئارادایه، هه‌موو خه‌ڵک باسی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن، که‌س باسی کورد ناکات. دکتۆر هیڤا هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت داوا له‌ هه‌موو کوردێک ده‌که‌م که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ وه‌ ده‌ستی ده‌گات به‌ چه‌ند دانه‌ بێگانه‌ی درووست و دڵپاک و ئینسان و مرۆڤ دۆست جۆرێک بکه‌ن ئه‌و په‌ێوه‌ندیانه‌ سیستماتیک بکه‌ن وه‌ بتوانین ده‌نگی گه‌لی ئێمه‌ که‌ رووبه‌رووی ژینوسایده‌ شتێکی زۆر گه‌وره‌تر بگرێ وه‌ سیمای ئه‌وا ن ده‌ر بخه‌ێن".

XS
SM
MD
LG