Accessibility links

دکتۆر فه‌رسه‌ت سۆفی: فه‌ره‌تر له‌ 100 هه‌زار که‌س له‌سه‌ر ئه‌و شاخه‌ ژیانیان له‌ مه‌ترسیدایه‌ و ده‌مرن

  • Jani Diylan

ferset_sofi دکتۆر فه‌رسه‌ت سۆفی

ferset_sofi دکتۆر فه‌رسه‌ت سۆفی

راسته‌ هه‌ر تاکێکی کورد له‌ به‌رامبه‌ر پاراستنی خاک و وڵاته‌که‌ێدا به‌رپرسه‌، به‌ڵام به‌رپرسیاره‌تیه‌که‌ زۆرتر له‌ ئه‌ستۆێ ئه‌و که‌سانه‌دایه‌ که‌ کار به‌ده‌ستن. ئاخۆ کاره‌ساته‌که‌ی شه‌نگاڵ له‌ ئه‌ستۆێ کێدایه‌؟

دکتۆر فه‌رسه‌ت سۆفی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌/ رادێۆێ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌ دۆخی په‌نابه‌رانی ئێزیدی ده‌ڵێت" ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا له‌ شه‌نگاڵ رووده‌دات وه‌ ئه‌و دۆخه‌ی که‌ ئێستا به‌سه‌ر ئاواره‌کانی ئه‌و شاره‌ هاتووه‌، دۆخێکی زۆر زۆر کاره‌سات باره‌. دکتۆر فه‌رسه‌ت هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئێمه‌ ئێستاکه‌ له‌ ناو ئاواره‌کانداێن وه‌ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ بینیمان به‌ (معنی کلمه‌) به‌ هه‌موو پێوه‌ره‌ نێۆده‌وڵه‌تیه‌کان کاره‌ساتێکی مرؤییه، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بێده‌نگه‌ له‌ ئاستی. دکتۆر فه‌رسه‌ت ده‌شڵێت ئێستا به‌ هه‌زاران ژن و منداڵ و پیر له‌سه‌ر جاده‌کانی ئه‌و شارانه‌دا که‌وتوون به‌ بێ خواردن، به‌ بێ خۆراک، به‌ بێ جێگا،به‌ بێ رێگا، ئێستا به‌ هه‌زاران مرۆڤ له‌سه‌ر چیای شه‌نگاڵ 5 رۆژه‌ ماونه‌ته‌وه به‌ بێ ئاو و بێ نانن".‌ ‌

XS
SM
MD
LG