Accessibility links

تێڕوانینی ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری بۆ ڕووداوه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی شه‌نگال و زوممار

  • Jani Diylan

هه‌تا دوێنێ بوو له‌ میدیاکانی هه‌رێمی کوردسـتان و تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیـیه‌کان گاڵته‌ به‌ له‌شـکری عێراق و ئه‌فسه‌ره‌ باڵاکانی ده‌کرا که‌ چۆن هه‌ڵاتن و نه‌یانتوانی به‌رگه‌ی تێرۆرسـتانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش بگرن. ئه‌مڕۆ میدیاکان، به‌ تایبه‌تی میدیاکانی ناوچه‌که‌ و جیهان ڕوویان کردووه‌ته‌ هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه‌، ئه‌و پـێشمه‌رگه‌یه‌ی که‌ به‌ درێژایی مێژوودا به‌ برسێتی و شه‌ونخونی له‌شکری پاراستنی گه‌ل و خاک و نیشـتیمانه‌که‌ی و ناسنامه‌ی کوردی بوو، ئه‌و پـێشمه‌رگه‌یه‌ی که‌ هه‌میشه‌ مه‌رگی له‌ پـێشـدا بووه‌، ئه‌مڕۆ ده‌که‌وێته‌ به‌ر تانه‌ی دوژمنان و میدیاکان. پاشـان کوردسـتانێـک که‌ خاوه‌نی جۆره‌ها تانک و زرێپـۆش و موشه‌ک و چه‌کی قورسه‌ چاوه‌ڕوانی چ جۆره‌ چه‌کێـکی تری قورس ده‌کات.

ئه‌مڕۆ هه‌زاره‌ها پـرسیار له‌ زار و مێشـکی هه‌ر کوردێـکدایه‌ که‌ چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامن له‌ به‌رپـرسـانی باڵای هه‌رێمی کوردسـتان به‌ تایبه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم، سه‌رۆکی په‌رله‌مان، سه‌رۆک وه‌زیران، وه‌زیری پـێشـمه‌رگه‌، وه‌زیری ناوخۆ.

به‌ مه‌به‌سـتی تیشک خستنه‌ سه‌ر هه‌ندێـک لایه‌نی ڕووداوه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی شه‌نگال و زوممار جانی دیلان له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وتووێژی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری شـاره‌زای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کردووه‌.

XS
SM
MD
LG